عیماد محەمەد لیستی هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ جامی لاوانی ئاسیا بڵاوکردەوە
عیماد محەمەدی راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لیستی هەڵبژاردەکەی بۆ بەشداریکردن لە جامی ئاسیای لاوان بڵاوکردەوە کە بڕیارە یارییەکانی لە 12ی مانگ شوبات تا سێی مانگی ئازار لە وڵاتی چین ئەنجامبدرێن.
لیستەکەی لاوانی عێراق لە 26 یاریزان پێکهاتوون و پێنج یاریزانی کورد بانگهێشتکراون کە ئەوانیش مستەدا قابیل و هەڵگورد قەیسی یاریزانانی یانەی هەولێر و سیداد حاجی و سەهەند هەڵگورد و ئارێز خۆشناون.
گرنگترین یاریزانانی لیستەکەش بریتین لە عەمار حەلی گۆڵچی و سەجاد حسێن و یاسر ویسام و ئەیمیر ئەحمەد لە هێڵی بەرگری، وە هەریەکە لە لەیس دیا و عەباس عەدنان و عەلی رەزا لە هێڵی ناوەڕاستن، زەین ئەلحابیدین و ئەیمەن لوئەی وەک هێرشبەر بانگکراون.
هەریەکە لە کەرار جەعفەر و موسلیم موسا و ئەمۆری فەیسەل لە لیستەکە دوورخرانەوە بەهۆی ئەوەی یانەکانی کارەبا و مینا رێگایان نەدا پەیوەندی بە هەڵبژاردەکەوە بکەن.
