عێراق ئاسمانی وڵاتەكەی داخست
وهزارهتی گواستنهوهی عێراق داخستنی ئاسمانی وڵاتهكهی بهڕوی گهشته ئاسمانییهكاندا راگهیاند، ئهوهش لهدوای ئهوهی ئهمڕۆ شهممه ئیسرائیل دهستی به هێرشهكان بۆ سهر ئێران كردو تاران و چهند شارێكی دیكهی ئهو وڵاتهی كرده ئامانج.
لایخۆیەوە ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕاگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەكەی پشڕاستكردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمانی عێراق بەڕوی گەشتەکان داخرا.
هاوكات مەجید ئەخوان، وتەبێژی ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی مەدەنی ئێران بە میدیا فەرمیەكانی وڵاتەكەی ڕایگەیاند، بەپێی ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی، کایەی ئاسمانیی تەواوی وڵات تا ئاگادارکردنەوەیەکی دواتر ر داخرا.
لایخۆیەوە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل لەگەڵ ڕاگەیاندنی دەسپێكردنی هێرش بۆ سەر ئێران، ئاسمانی وڵاتەكەیان داخست و باری نائاسایی تەواویان لە وڵاتەكە ڕاگەیاند.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل "هێرشی پێشوەختە"ی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد.
