عێراق ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی بەئامانجگرتنی پێگەی ڕادارەکان بەفڕۆکەی بێفەڕۆکەوان ڕادەگەیەنێت
ئەمڕۆ هەینی، سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،بەیاننامەیەکی یەکلاکەرەوەی سەبارەت بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکان بڵاوکردەوە و ئەنجامدەرانیشی ئاشکراکرد و بەڵێنی لێپرسینەوەیان لێکرد.
سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئێوارهی ئهمڕۆ ههینی له ڕاگهیهندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووه بڵاویكردهوه، لەسەر بنەمای ڕاسپاردەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شیاع سودانی، تایبەت بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵا ئەفسەرانی باڵا و پسپۆڕ لەخۆبگرێت بۆ بەدواداچون بۆ ئەو ڕوداوانەی کە ژمارەیەک شوێنی ڕاداری سەر بە هێزە چەکدارەکانی عێراقی کردە ئامانج، لەڕێگەی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ لە یەککاتدا، کە سیستەمی بەرگری لە چەند بنکەیەکی سەربازی لە ناوخۆی وڵاتدا کردە ئامانج، دوای هەوڵە ئەمنی و هەواڵگری و تەکنیکییە جڕەکان، لێکۆڵینەوەکان گەیشتنە ئەنجامی گرنگ و یەکلاکەرەوە.
ئاماژهی بهوهشكردوه، سەرچاوەی دروستکردنی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی لە هێرشەکاندا بەکارهێنراون دەستنیشانکرا، دەرکەوت سەری جەنگی بە کێشی جیاواز لەخۆدەگرێت و لە دەرەوەی عێراق دروستکراون.
سەباح نوعمان دهڵێت، به وردی شوێنی هەڵدانی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە دهستنیشانكرا، کە سەلمێندرا لە شوێنێکی دیاریکراو لە ناو خاکی عێراقەوە ههڵدراوه، ههروهها ئەو لایەنانەی کە بەشداربون لە ئەنجامدان و هەماهەنگیکردنی ئەو ئۆپەراسیۆنە دوژمنکارانە، دۆزراونهتهوه.
ئهوهش خراوهتهڕو، شیکارییەکی تەکنیکی گشتگیر بۆ سیستەمەکانی کۆنترۆڵ و پەیوەندییەکان كراوه کە لە کارپێکردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکاندا بەکارهێنراون، ئەوەش وایکرد دەزگا هەواڵگرییەکان بتوانن زانیاری ورد کۆبکەنەوە کە پشتگیری لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەن.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، لیژنەی لێکۆڵینەوە پشتڕاستی کردەوە کە هەمو ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە خۆکوژییانەی لە هێرشەکەدا بەکارهێنراون لە یەک جۆرن، ئەوەش ئاماژەیەکی ڕونە بۆ ئەوەی لایەنی ئەنجامدەر یەک لایەنە.
ههروهها هاتوه، لەسەر بنەمای ئەوەی پێشکەشکراوە، سەرکردایەتییە ئەمنی و سەربازییەکان ئەوە دوپاتدەکەنەوە کە چاوپۆپشی لە هیچ هەڕەشەیەک ناکەن ئاسایش و سەلامەتی هێزە چەکدارەکانمان و تواناکانی دەوڵەتی عێراق بکاتە ئامانج، هەروەها ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەمو ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە لەو کارە تێوەگلاون و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوهری عێراق دەکرێن بۆ ئەوەی بەپێی یاسا بگەن بە سزای خۆیان.
ڕونیشیكراوهتهوه، ئەو هێرشە دوژمنکارانە و ترسنۆکانە، بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری نیشتیمانی دادەنرێت و ڕێگە نادرێت هیچ لایەنێکی ناوخۆیی یا دەرەکی ئاسایش و سەقامگیری عێراق تێکبدات.
