عێراق داوا لەهیندستان وپاکستان زۆرترین خۆگرتن و دورکەوتنەوە لە هەر ڕێوشوێنێکی تۆڵەسەندنەوە دهكات
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕۆژی چوارشەممە نیگەرانی خۆی لە پەرەسەندنی نێوان پاکستان و هیندستان لە دوای هێرشەکەی ناوچەی کشمیر کە کێشە لەسەرە، داوای خۆگرتن و دورکەوتنەوە لە ڕێوشوێنی تۆڵەسەندنەوەی دهكات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق له بهیاننامهیهكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە باسی لهوهكردوه، "بە نیگەرانییەوە بەدواداچون بۆ پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی ئەم دواییەی نێوان هیندستان و پاکستان دەکەین، ئەوەش دوای هێرشەکەی ناوچەی پەهالگام لە ناوچەی کشمیر کە کێشەی لەسەرە".
عێراق جەختی لەسەر "گرنگیی بەکارهێنانی زۆرترین خۆگرتن و دورکەوتنەوە لە هەر ڕێوشوێنێکی تۆڵەسەندنەوە دهكات كه ڕهنگه قەیرانەکە توندتر بکات".
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دهڵێت، چارەسەری هەمیشەیی ناکۆکییەکانی نێوان هەردو وڵات لە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و پەنابردنە بەر ڕێگەی دیپلۆماسیدایە، کە لەو چوارچێوەیەدا پاڵپشتی هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات کە ئامانجیان هێورکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکەیە.
