عێراق داوای میواندارییکردنی قۆناغی پلەی ئۆفی پاڵاوتنی مۆندیالی کردووە
عێراق داوای میواندارییکردنی قۆناغی پلەی ئۆفی پاڵاوتنی مۆندیالی کردووە و دوپاتیدەکاتەوە کە پاڵپشتی حکومەتیان هەیە و خۆیان بە شایستە دەزانن.
یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرایکردووە، لە ماوەی دیاریکراوی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیادا، داواکارییەکی پێشکەش کردووە بۆ میوانداریکردنی یارییەکانی قۆناغی پلەی ئۆفی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی.
پشتراستیشیکردووەتەوە، دوایان کردووە لە یەکێک لە دوو کۆمەڵەکەدا میوانداری بکەن، هەروەها ئاشکاری کردووە کە، ئامادەیی تەواوەتییان هەیە بە پاڵپشتی حکومەتی عێراق.
دوپاتیشیکردووەتەوە، عێراق خاوەنی ژێرخانی وەرزشی پێشکەوتووە، شارەزایی ڕێکخراوەیی هەیە و خاوەنی حەماسەتێکی بەرفراوانی گشتییە، کە هەموو ئەمانە شایستەی میوانداریکردنی یارییە نێودەوڵەتییە ئاست بەرزەکانە.
قۆناغی چوارەم شەش تیپ لەخۆدەگرێت، کە بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەش دەبن، براوەی کۆمەڵەکان ڕاستەوخۆ سەردەکەوێت بۆ مۆندیال، بەڵام دووەمی کۆمەڵەکان بەرامبەر یەکتر یاریی دەکەن و براوەیان دەگاتە یاریی کۆتایی.
