عێراق سەرۆكایەتی سێیەمین كۆبوونەوەی هەماهەنگی بۆ ئامادەكاری بۆ لوتكەی عەرەبی - ڕووسی دەكات
ئەمڕۆ چوارشەممە، عێراق سەرۆكایەتی سێیەمین كۆبوونەوەی هەماهەنگی كرد بۆ ئامادەكاری بۆ لوتكەی عەرەبی - ڕووسی.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە: باڵیۆزی كۆماری عێراق لە قاهیرە و نوێنەری هەمیشەیی وڵاتەكەی لە كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی قەحتان تەها خەڵەف، سەرۆكایەتی سێیەمین كۆبوونەوەی هەماهەنگی گروپی عەرەبی پەیوەندیدار بە ئامادەكاری بۆ لوتكەی عەرەبی - ڕووسیی كرد، كە بڕیارە لە 15ی تشرینی یەكەمی 2025، لە مۆسكۆ، بەڕێوەبچێت بە بەشداری سەركردە و پاشا و سەرۆكەكانی وڵاتانی عەرەبی.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: كۆبوونەوەكە بریتیبوو لە گفتوگۆكردن لەسەر پلانی هاوكاریی عەرەبی-ڕووسی بۆ ماوەی 2026-2028، لە چوارچێوەی ئەو كۆڕبەندەی كە هەردوولا كۆدەكاتەوە، كە ئامانجی بەرزكردنەوەی هەماهەنگی هاوبەش و فراوانكردنی بوارەكانی هاوكارییە لە كەرتە جیاوازەكانی سیاسی، ئابووری، ڕۆشنبیری و زانستیدا.
ئاشكراشیكرد: سەرۆكایەتی عێراق بۆ ئامادەكارییەكان بۆ لوتكەی عەرەبی - ڕووسی لە چوارچێوەی سەرۆكایەتیكردنی ئێستای دانیشتنی ئاسایی لوتكەی عەرەبیدایە، كە ڕۆڵی كارای بەغدا لە پاڵپشتیكردنی ڕێبازی كردەوەی هاوبەشی عەرەبیدا بەرجەستە دەكات و پێگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی خۆی لە خزمەتكردنی پرسە عەرەبییەكان بەرزدەكاتەوە.
