عێراق: هه‌رێم داواکاری بەغدای ڕەتکردەوە بۆ بەکارهێنانی ئەو بۆرییە نه‌وته‌ی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ڕوات
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، هه‌رێمی کوردستان داواکاری بەغدای ڕەتکردەوە بۆ بەکارهێنانی ئەو بۆرییە نه‌وته‌ی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ڕوات به‌ره‌و به‌نده‌ری جه‌یهان، ده‌شڵێت، هه‌رێم هه‌ندێك "مه‌رجی قورس"ی خستوه‌ته‌ڕو كه په‌یوه‌ندی له هه‌نارده‌ی نه‌وته‌وه نیه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، "لە ڕێگەی پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ هاوکارانمان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە هەرێم لە سەرەتای قەیرانی ناوچه‌كه‌وه، ئامادەیی خۆمان دەربڕی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن بە بڕی لە 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاتر نەبێت لە ڕێگەی بۆری هەناردەکردنی ناو هەرێم بۆ بەندەری جەیهان، ئەوە جگە لەو بڕە نەوتەی لە کێڵگەکانی ناو هەرێم کە پێش هەلومەرجی ئێستا هەناردە کراون، کە بڕەکەی لە 200 هەزار بەرمیل کەمتر نەبوە لە ڕۆژێکدا، له‌كاتێكدا توانای هەناردەکردنی بۆرییەکە نزیکەی 900 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕەتیکردەوە لەم کاتەدا هەناردەکردن دەستپێبکاتەوە و چەندین مەرجی داناوە کە پەیوەندییان بە پرسی هەناردەکردنی نەوتی خاوەوە نییە.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌ڵێت، به وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانیان وتوه، كه "دەکرێت دواتر باس لەو مەرجانە بکرێت، هاوتەریب لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، چونکە دواکەوتنی هەناردەکردنی عێراق دەبێتە هۆی بێبەشکردنی عێراق لە هەندێک سەرچاوەی دارایی وەک قەرەبوی وەستانی هەناردەکردن لە بەندەرەکانی باشورەوە".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، "لە ڕێگەی ئەم بەیاننامەیەوە داواکاریی خۆمان بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دوپاتدەکەینەوە کە دەستبەجێ هەناردەکردن دەستپێبکاتەوە، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و بەگوێرەی دەستوور و یاسای بودجە".
