عێراق و ئیمارات لەسەر فراوانکردنی هاوکارییە سیاسی و ئابوورییەکان ڕێکدەکەون
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات، ئەمڕۆ سێشەممە جەختیان لە گرنگی کردەوەی هاوبەشی عەرەبی بۆ فراوانکردنی هاوکارییە سیاسی و ئابوورییەکان کردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان ئەنجامدا.
وتیشی لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا پەیوەندییە گشتییەکانی نێوان هەردوو وڵات و کارکردن بۆ بەهێزکردنیان تاوتوێ کرا، بەتایبەتی لە بوارە سیاسی و ئابوورییەکاندا لەبەر ڕۆشنایی ئەو هاوکارییە بنیاتنەرانەی کە لەم بوارەدا ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەکرد هەر لە پەیوەندییەکەدا جەخت لەسەر گرنگی کاری هاوبەشی عەرەبی کرایەوە، بەرامبەر ڕووداوەکانی ناوچەکە، لەوانە شەڕی بەردەوامی غەززە کە کارەساتی مرۆیی بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی لێکەوتووەتەوە، هەروەها جەخت لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە کرایەوە.
