عێراق و لیبیا تاوتوێی هاریکاری ئابوری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات دەکەن
ئەمڕۆ سێشەممە، ئهحمهد سهحاف ههڵسوراوی کاتی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە دەوڵەتی لیبیا لهگهڵ سەرۆکی فیدراسیۆنی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ، محەمەد ئەلرەعیز هاوکاری ئابووری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات تاوتووێی كرد.
لەبەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە” ئەحمەد سەحاف، ههڵسوراوی کاتی کاروباری باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە دەوڵەتی لیبیا، لەگەڵ سەرۆکی فیدراسیۆنی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ، محەمەد ئەلرهعیز كۆبووهوه لە میانی دیدارەکەدا لایەنەکانی هاریکاری ئابووری هاوبەشی نێوان کۆماری عێراق و دەوڵەتی لیبیا تاوتوێ کرا، هەروەها سەحاف خواستی عێراقی بۆ وەبەرهێنانی ئابووری و بازرگانی و دروستکردنی فەزای هاوبەش لە نێوان ژوورە بازرگانییەکان دەربڕی، وجەختی لەسەر گرنگی ئاسانکاریهكانی کردەوە بۆ پێدانی ئیمتیازاتی گەشتکردن بە بازرگانان و وەبەرهێنەرانی دوو وڵاتی برا.
لەلای خۆیهوه ئەلڕەعیز خواستی خۆی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەربڕی، ئاماژەیە بۆ ههبوونی ئیرادەیەکی جددی لەلایەن فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانەوە بۆ هاوکاری ئابووری و ئاسانکاریکردن بۆ دەرفەتی وەبەرهێنان بۆ بازرگانانی عێراقی لە لیبیا كرد، وجەختی کردەوە كهئامادەیه سەردانی عێراق بكات و بەشداریکردن لە کۆنفرانسی کاری عەرەبی بكات کە بەغدا لە ماوەی داهاتوودا میوانداری دەکات.
