عێراق و مەغریب یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە بواری دادوەری واژۆ دەکەن
ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ پێنجشەممە، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری لە شانشینی مەغریب واژۆ کرد، ئامانج لێی ئاڵوگۆڕی ئەزموونە لە بوارەکانی گرنگی هاوبەشدا.
راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە: "فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لەگەڵ محەمەد عەبدولنەباوی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری لە شانشینی مەغریب، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد، ڕێوڕەسمی واژۆکردنەکەش بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی: دادوەر زەیدوون سەعدوون، دادوەر نەجم ئەحمەد، دادوەر کازم عەباس، و دادوەر حەسەن فوئاد، جگە لە نەجم عەبدوڵڵا، سەرۆکی داواکاری گشتی، و دادوەر لەیس جەبر، سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەری، بەڕێوەچوو."
پێشتر، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری لە شانشینی مەغریب، ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاریکاری دادوەری و یاسایی لە نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کردبوو.
