عێراق پشتگیری دەستپێشخەرییەکەی تورکیا دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پارتی کرێکارانی کوردستان
ئەمڕۆ یەکشەممە "فوئاد حوسێن " جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە،جەختی کردەوە کە حکومەتی عێراق پشتگیری دەستپێشخەرییەکەی حکومەتی تورکیا دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پارتی کرێکارانی کوردستان، و نامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە وتووێژەکانی نێوان واشنتۆن و تاران تاکە ڕێگایە بۆ دوورکەوتنەوە لە شەڕێکی گشتگیر.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە : لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پرسی گرنگ تاوتوێ کران لەوانە: هاوکاری ئەمنی و سەربازی، بەرەنگاربوونەوەی داعش،دەستێوەردانەکانی رژێمی زایۆنی لە سوریا،پەلاماردانی غەززە و ئامادەکارییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ پرسی چەکدانان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: "فوئاد حوسێن جەختی کردەوە کە حکومەتی عێراق پشتگیری دەستپێشخەرییەکەی تورکیا دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پارتی کرێکارانی کوردستان و نامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان،هەروەها هۆشداری دا لە هەڵکشانی چالاکییەکانی داعش لە سوریا و داوای بەرەنگاربوونەوەی کرد لە ڕێگەی ژووری چالاکییە پێنج قۆڵییەکەی نێوان عێراق و تورکیا و ئوردن و لوبنان و سوریا.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو لا جەختیان لەسەر گرنگی دیالۆگ و هەماهەنگی کردەوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجە ستراتیژییە هاوبەشەکان و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ئەمنییەکان.
