عێراق پێشوازی لە دانوستانە بەردەوامەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا دەكات
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دەرەوە پێشوازی لە دانوستانە بەردەوامەكانی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كرد و بە هەنگاوێكی ئەرێنی زانی بۆ كەمكردنەوەی پەرەسەندن.
لە بەیاننامەیەكدا كەدەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە: كۆماری عێراق پێشوازی لە دانوستانە بەردەوامەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكات، كە لە شاری مەسقەت بەڕێوەدەچێت، چونكە نوێنەرایەتی هەنگاوێكی ئەرێنی دەكەن بەرەو كەمكردنەوەی پەرەسەندن و بەرزكردنەوەی دەرفەتەكانی گفتوگۆ.
ئاماژەی بەوەشكرد : كۆماری عێراق پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەكان دووپاتدەكاتەوە كە ئامانجیان كەمكردنەوەی گرژییەكان و بەرزكردنەوەی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكەیە، لەسەر بنەمای باوەڕی بە گرنگی وەرگرتنی دیالۆگ و دیپلۆماسی وەك ئامرازێك بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان.
وەزارەتەكە پێزانینی بەرزی خۆی بۆ ئەو ڕۆڵە بنیاتنەرەی كە سەڵتەنەی عومانی برا بینیویەتی لە میوانداریكردنی ئەم دانوستانانە و ئاسانكاری كەشێكی لێكتێگەیشتن، كە ڕەنگدانەوەی ڕێبازەكەیە بۆ پشتیوانیكردن لە سەقامگیری.
