عێراق پێشێلکارییەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە شاری ئێلفاشر لە ڕۆژئاوای سودان شەرمەزار دەکات
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دەرەوە كۆمەڵكوژی و پێشێلكارییەكانی شاری فاشر لە ڕۆژئاوای سودان شەرمەزار كرد.
لە بەیاننامەیەكدا كە بەموتەڵع گەیشتووە و وەزارەتەكە دەڵێت: “كۆماری عێراق شەرمەزاركردنی توندی خۆی بۆ ئەو كۆمەڵكوژی و پێشێلكارییانە دەردەبڕێت كە لەلایەن هێزەكانی پشتیوانی خێرا لە شاری فاشر لە ڕۆژئاوای سودان ئەنجامدراون و لە ئەنجامدا زیانی گیانی و ئازارە مرۆییەكانی بێئەندازە لەنێو هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاواندا دەردەبڕن.
ئاماژەی بەوەشكردووە : بە توندی هەموو هەوڵەكان بۆ تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری یان پێشێلكردنی سەروەری نەتەوەی برای سودان ڕەتدەكاتەوە، هەروەها هۆشداری دەدات لە مەترسییەكانی هەوڵەكان كە ئامانجیان سەپاندنی ئیمانەیەك یان چەسپاندنی هەر جۆرە دابەشكارییەكی جوگرافی یان سیاسی وڵاتەكەیە.
وەزارەتەكە دووپاتیكردەوە : پاڵپشتی تەواوی كۆماری عێراق بۆ وەرگرتنی دیالۆگ وەك ئامرازێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، ڕەتكردنەوەی توندوتیژی و پەنابردنە بەر ڕێگەی ئاشتیانە، هەروەها پشتگیریكردنی بۆ ئەم ڕێبازە لە چوارچێوەی گفتوگۆیەكی نیشتمانیدا كە بەشدارە لە كۆتاییهێنان بە قەیرانەكان و گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری بۆ گەلی سودان.

