عێراق پەرۆشی خۆی بۆ پاراستنی پەیوەندییە ناوازەکەی لەگەڵ ناتۆ دووپاتدەکاتەوە
محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ دووشەممە، لە میانی پێشوازیکردنی لە فەرماندەی نوێی نێردەی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە عێراق، پەرۆشیی عێراقی بۆ پاراستنی پەیوەندییە ناوازەکەی لەگەڵ هاوپەیمانییەکە دووپاتکردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی کرد لە فەرماندەی نوێی نێردەی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی / ناتۆ لە عێراق جەنەراڵ کریستۆف هێنتزی کرد بە ئامادەبوونی فەرماندەی پێشووی نێردەکە لوکاس شوێرز.
وتیشی سودانی بەخێرهاتنی ژەنەراڵ هینتزی کرد و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی جەنەراڵ شوێرز دەربڕی بۆ ئەوەی کە لە ماوەی سەرکردایەتیکردنی نێردەکەدا پێشکەشی کرد، و جەختی لەسەر بایەخدانی عێراق بۆ پاراستنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناتۆ کردەوە لە ڕێگەی ئەوەی کە ساڵی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی دیالۆگی باڵادا لە برۆکسل بەدەستی هێنا و ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی ئەنجامدانی دووەم کۆبوونەوە بەغداد.
ڕوونیشیکردەوە سەرۆک وەزیران فەرمانی کرد هەموو ئاسانکارییەکان بۆ نێردەی ناتۆ دابین بکرێت، بەمەبەستی سەرخستنی ئەرکە ڕاوێژکارییەکەی و دامەزراندنی هاوبەشییەکی کاریگەر لەسەر بنەمای پلاندانان و هەماهەنگی هاوبەش.
لە لای خۆیەوە جەنەراڵ لوکاس پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی عێراق ڕێکخستنی 34"ـەمین لووتکەی عەرەبی و هەوڵەکانی لەبواری ئاوەدانکردنەوە و ژێرخان و هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی گەشەی ئابووری، کە پاڵپشتی لە سەقامگیری ناوچەکە دەکات و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ پشتیوانی کردنی بەردەوامی عێراق بۆ نێردەکە و جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکاندا لەچوارچێوەی ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون و زانیاری و ڕاوێژکردن و پەرەپێدانی ئەدای دەزگا ئەمنییەکانی عێراق.
