عێراق ڕەتیدەكاتەوە ببێتە شوێنی دەستپێكردنی دەستدرێژی دژی وڵاتانی دراوسێ
قاسم عرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی دووپاتیكردەوە که عێراق ڕەتیدەكاتەوە ببێتە شوێنی دەستپێكردنی دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند :ئەمڕۆ شەممە، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە محەمەد كازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدا كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتەكان و پەرەسەندنی ئەم دواییەی ناوچەكە و مەترسییەكانی بنچینەی ئەم پەرەسەندنە كراوە.
ئەعرەجی ئاماژەی بەوە كرد : كە ئەعرەجی هەڵوێستی پتەو و ڕوونی عێراقی دووپاتكردەوە سەبارەت بەو هەڵكشانە مەترسیدارەی كە ڕوودەدات، هەروەها ڕەتكردنەوەی عێراق بۆ دەستپێكردنی دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ، بەتایبەتی كۆماری ئیسلامی ئێران.
ئەعرەجی بەگوێرەی بەیاننامەكە جەختی لەسەر پێویستی كەمكردنەوەی پەرەسەندن لە ناوچەكە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتان و گەلەكانی كردووەتەوە.
