عێراق..بەهۆی باران و لافاوەوە 6 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2 کەسیش برینداربوون
ئەمڕۆ هەینی،وەزارەتی تەندروستی ئاماری قوربانییانی بەهۆی لافاو و بارانبارینەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە 6 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 2 بریندار تۆمارکراون.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆن و خزمەتگوزارییە پزیشکییە بەپەلەکانی وەزارەت بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کرووە ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاو و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە لە نێوان 9 بۆ 11ی کانوونی یەکەم گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە (6) کەس، لەکاتێکدا ژمارەی بریندارەکان (2) کەس بووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە پارێزگای کەرکووک 2 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 1 برینداری تۆمارکردووە، لەکاتێکدا پارێزگای زیقار 2 حاڵەتی گیانلەدەستدانی هەبووە،و پارێزگای واست1 برینداری تۆمارکردووە و بە هەمان شێوەش بۆ پارێزگای دیوانیە، هاوکات پارێزگای نەجەفی ئەشرەفیش 1 برینداری تۆمارکردووە.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیویانە (30 ) فەرمانبەر لە بنکەیەکی تەندروستی سەر بە کەرتی چاودێری تەندروستی سەرەتایی داقووق لە کەرکووک ڕزگار بکەن.
ڕوونیشیکردەوە : کە هۆکاری ڕووداوەکان جۆراوجۆر بوون لە نێوان خنکان و تەزووی کارەبا یان ڕووخانی خانوو بەهۆی زریان و بارانی بەهێزەوە.
