عێراقچی: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە پێناو بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی ئێرانە
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە پێناو بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی ئێرانە و ئێران بە لۆژیک بەرگری لە مافەکانی کردووە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی: تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکی یەکلاکەرەوە نەکراوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، بەڵام ئاڵوگۆڕی پەیام لەگەڵ لایەنی بەرامبەر بەردەوامە.
وتیشی: کات و شێوەی دانوستانەکانی داهاتوو بە تەواوی پەیوەستە بە دیاریکردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.
جەختیشی کرد: دانوستان، هاوکات لەگەڵ خۆڕاگری، دیپلۆماسی و دەسەڵاتی بەرگری، یەکێک لە ئامرازەکانی کۆماری ئیسلامییە.
وتیشی هەروەک چۆن ئێران پێش دەستدرێژی سەربازی ئەمریکا پێنج خولی دانوستانی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی ئەنجامدا، ئێستاش لە هەر شوێنێک کە بەرژەوەندی گەل پێویستی پێیەتی، ئامرازی دیپلۆماسی بەکاردەهێنێت.
