المطلع
عاجل

post-image

عێراقچی: گۆڕینی ناوی کەنداوی فارس سووکایەتییە بۆ ئێران


08:14 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-05-08
54512

وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی گۆڕینی ناوی کەنداوی فارس هەڵوێستی نواند ووتی دڵنیام سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەزانێت کە ناوی کەنداوی فارس سەدان ساڵ مێژووی هەیە و لەلایەن هەموو نیگارکێش و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانەوە بە فەرمی ناسراوە و هەر جۆرە گۆڕانێک تێیدا ئیدانە کراوە.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بە زمانی ئینگیزی و فارسی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە نووسی: ناوی کەنداوی فارس، وەکوو زۆربەی ناورە فوگرافیاییەکان، ڕیشەیەکی قووڵی لە مێژووی مرۆڤدا هەیە. ئێران هەرگیز ناڕەزایەتی دەرنەبڕیوە هەمبەر ناوگەلێک وەکوو دەریای عومان، ئوقیانووسی هیند، دەریای عەرەب و دەریای سوور. بەکارهێنانی ئەو ناوانە بە واتای خاونایەتی هیچ گەلێکی تایبەت نییە، بەڵکوو نیشاندەری ڕێزی هاوبەش بە میراتی کۆمەڵی مرۆڤەکانە.

ناوبراو زیادی کرد: لە بەرانبەردا، ڕقی سیاسی بۆ گۆڕینی ناوی مێژوویی کەنداوی فارس، نیشاندەری ڕقی دوژمنانە لە ئێران و خەڵکەکەیەتی و بە توندی ئیدانە دەکرێت. ئاوەها هەوڵگەلێکی دوژمنانە، سووکایەتی بە هەموو ئێرانییەکان، بێ سەرەڕای پێشینە و شوێنی دانیشتنیانە.

عێراقچی وتیشی: هیوادارم کە ئەو دەنگۆیانە کە لە سەر ناوی کەنداوی فارس هەیە، شتێک جگە لە کەمپەینێکی بڵاو کردنەوەی درۆ لەلایەن کەسانێکی هەمیشە شەڕخواز بۆ تووڕە کردنی ئێرانییەکان لە سەرتاسەری جیهان و هاندانیان نەبێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە مێژووی دێرینی ناوی کەنداوی فارس، جەختی کرد: دڵنیام سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەزانێت کە ناوی کەنداوی فارس سەدان ساڵ مێژووی هەیە و لەلایەن هەموو نیگارکێش و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانەوە بە فەرمی ناسراوە و هەر جۆرە گۆڕانێک تێیدا ئیدانە کراوە و تەنانەت تا ئەم دواییانەش لە دەیەکانی 1960 لەلایەن هەموو ڕێبەرانی ناوچەکەوە بە شێوەی فەرمی بەکار هێنراوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: هەر جۆرە هەوڵێکی کورت بینانە لە ئەو بارەوە هیچ بەڵگە یان کاریگەری یاسایی یان جوگرافیایی نابێت، جگە لە ئەوەی کە تووڕەیی هەموو ئێرانییەکان بە هەر جۆرە بیرێکەوەی بە دواوە دەبێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

حكومة الزيدي تتجه للبرلمان بموازنة 2027 وتضع الكهرباء في مقدمة الأولويات

حكومة الزيدي تتجه للبرلمان بموازنة 2027 وتضع الكهرباء في مقدمة الأولويات

2026-08-20 20:00 4372
أربيل تنتظر توضيحا إيرانيا بشأن هجمات المسيرات بالتنسيق مع بغداد

أربيل تنتظر توضيحا إيرانيا بشأن هجمات المسيرات بالتنسيق مع بغداد

2026-08-20 19:37 2101
رئيس الوزراء: ماضون في إقرار قانون الحشد الشعبي

رئيس الوزراء: ماضون في إقرار قانون الحشد الشعبي

2026-08-20 18:50 6536
​الأمن النيابية تكشف حسم قوانين التقاعد والخدمة وسد الفراغات الأمنية بالكامل

​الأمن النيابية تكشف حسم قوانين التقاعد والخدمة وسد الفراغات الأمنية بالكامل

2026-08-20 17:46 2473
إغلاق عدد من مواقع "كورك تيليكوم" في بغداد

إغلاق عدد من مواقع "كورك تيليكوم" في بغداد

2026-08-20 17:02 6630
أنقرة تندد بالغارات الإسرائيلية على قاعدة "أبو الظهور" وتنفي وجود لقواتها

أنقرة تندد بالغارات الإسرائيلية على قاعدة "أبو الظهور" وتنفي وجود لقواتها

2026-08-20 15:34 3639
قاليباف يعلن من بغداد التزام طهران بالاتفاق الأمني ودعم حصر السلاح

قاليباف يعلن من بغداد التزام طهران بالاتفاق الأمني ودعم حصر السلاح

2026-08-20 14:00 3962
تضم مدراء حكوميين.. ضبط شبكة تزوير بالبصرة استولت على مليارات الدنانير

تضم مدراء حكوميين.. ضبط شبكة تزوير بالبصرة استولت على مليارات الدنانير

2026-08-20 13:03 3834
السجن ست سنوات لوكيل وزير الثقافة الأسبق لإضراره بالمال العام

السجن ست سنوات لوكيل وزير الثقافة الأسبق لإضراره بالمال العام

2026-08-20 12:34 11570
انطلاق الجولة الثانية من دوري نجوم العراق بأربع مواجهات اليوم

انطلاق الجولة الثانية من دوري نجوم العراق بأربع مواجهات اليوم

2026-08-20 12:00 4045
بورصتا بغداد وأربيل تسجلان هبوطاً في أسعار صرف الدولار

بورصتا بغداد وأربيل تسجلان هبوطاً في أسعار صرف الدولار

2026-08-20 10:50 4307
الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

2026-08-20 09:50 13870
تذبذب أسعار النفط وسط ترقب للتوترات بين واشنطن وطهران

تذبذب أسعار النفط وسط ترقب للتوترات بين واشنطن وطهران

2026-08-20 09:29 4402
زيدان يستقبل قاليباف ويؤكدان أهمية التنسيق القانوني المشترك

زيدان يستقبل قاليباف ويؤكدان أهمية التنسيق القانوني المشترك

2026-08-20 09:25 11076
النجف.. القبض على متهم بحوزته طائرات درون وأجهزة تتبع ممنوعة

النجف.. القبض على متهم بحوزته طائرات درون وأجهزة تتبع ممنوعة

2026-08-19 22:22 6694
الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور سجاد سالم لمدة 90 يوماً

الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور سجاد سالم لمدة 90 يوماً

2026-08-19 21:54 23484
أسعار الدولار تنخفض في بغداد وأربيل مع إغلاق الأسواق

أسعار الدولار تنخفض في بغداد وأربيل مع إغلاق الأسواق

2026-08-19 17:48 7495
الزيدي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون ويرسخان عمق الشراكة العراقية الإيرانية

الزيدي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون ويرسخان عمق الشراكة العراقية الإيرانية

2026-08-19 16:47 8297