المطلع
عاجل

post-image

عەلاق كۆبوونەوەكانی لەگەڵ گەنجینەی ئەمریكا بۆ پێداچوونەوە بە سزاكانی سەر بانكەكانی عێراق ئاشكرادەكات


23:42 عێراق
2024-03-14
93207

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی، كۆبوونەوەكانی لەگەڵ گەنجینەی ئەمریكا بۆ پێداچوونەوە بە سزاكانی سەر بانكە عێراقییەكان ئاشكرا كرد.
نوسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانتار عەتوان عەتوانی، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لیژنەی دارایی بە سەرۆكایەتی عەتوان عەتوانی و بە ئامادەبوونی ئەندامەكانی، میوانداری عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی كرد، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ژمارەیەك دۆسیەی گرنگ، بەتایبەتی ڕێوشوێنەكان بۆ چارەسەركردنی بۆشایی گەورە لە فرۆشتنی دۆلار لە نێوان نرخی فەرمی و بازاڕی هاوتەریب، هەروەها گواستنەوەی بازرگانی بیانی لە ڕێگەی پلاتفۆرمەكەوە.
بە پێی بەیاننامەكە، لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە كرا بە دۆسیەی سزاكانی گەنجینەی ئەمریكا لەسەر بانكە ناوخۆییەكان و ڕادەی كاریگەرییەكانیان لەسەر سیاسەتی دراوی و دارایی و كاری بانكی لە وڵاتەكەدا، و ئەو ڕێوشوێنانەی بانكی ناوەندی لەم بارەیەوە گرتووەیەتیەبەر.
ئاماژە بەوەشكراوە: تاوتوێی ستانداردە نێودەوڵەتییە پەسەندكراوەكان و پلانەكانی داهاتوویان كرد بۆ باشتركردنی واقیعی سیستەمی بانكی و ئەگەری فراوانكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ بانكە نێودەوڵەتییەكان، داڕشتنی هەیكەلی بانكەكان، و هەنگاونان بەرەو پرۆسەی پارەدانی ئەلیكترۆنی، جگە لەوەش ئەگەری هەمواركردنەوەی یاسای بانكی ناوەندی.
بەپێی بەیاننامەكە، عەتوانی جەختیكردەوە: لە گرنگی بەدواداچوون بۆ مەلەفی ئابووری، سیاسەتی دراو، سیستەمی حەواڵەی دەرەكی و ناوخۆ، و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ئاستەنگەكانی بەردەم كارەكانی بانكی ناوەندی.
ئاماژەی بەوەشكرد: حكومەت هەوڵێكی زۆر دەدات بۆ پاراستنی سەقامگیری بازاڕی ناوخۆیی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، بەتایبەتی سەبارەت بە نرخی فرۆشتنی خۆراك و كاڵا پێویستەكانی دیكە.
وتیشی: چاوەڕوانی بەردەوامی هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ بانكی ناوەندی دەكەین بەمەبەستی بەرزكردنەوەی بەهای دیناری عێراقی و كۆنترۆڵكردنی بازاڕی ناوخۆیی بەمەبەستی كەمكردنەوەی بارگرانی سەر هاوڵاتی.
هاوكات پارێزگاری بانكی ناوەندی، جەختیكردەوە، لەسەر پەرەپێدانی یاسا بنەڕەتییەكان بۆ چاودێریكردنی پرۆسەی ناردنی پارەی دەرەكی و ناوخۆیی و ناسەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕ بە بوونی بازرگانی نایاسایی كە لەلایەن بازرگانە بچووكەكانەوە ئەنجام دەدرێت و هەندێك لە جامبازەكان كە بە كشانەوەی دۆلاری نەختینەیی لە بازاڕەوە پارەیان بۆ دابین دەكرێت.
عەلاق وتیشی: ئەو سزا دەرەكیانەی كە بەسەر ژمارەیەكی زۆر لە بانكە ناوخۆییەكانماندا سەپێنراون، بووەتە ڕێگر لەبەردەم هەوڵ و پلانەكان بۆ كردنەوەی پەیوەندی و هێڵی پەیوەندی لەگەڵ بانكە پەیوەندیدارە نێودەوڵەتییە باوەڕپێكراوەكان.
رونیشیكردەوە: پرۆسەی چاپكردنی دراوی ناوخۆیی بەپێی ڕووپۆشی دارایی پێویست و بەشێوەیەك ئەنجام دەدرێت كە هاوسەنگی لە نێوان دراوی بیانی و ناوخۆییدا دروست بكات و ڕێگری لە هەر هەڵاوسانی دارایی بكات.
عەلاق رایگەیاند: لە ئێستادا هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین سەبارەت بە جێبەجێكردنی پلانی ڕێكخستنی بازرگانی دەرەكی، هەروەها كۆبوونەوەی بەردەواممان لەگەڵ گەنجینەی ئەمریكا هەیە، هەروەها ڕێككەوتن لەسەر ئەوە كراوە كە چاوخشاندنەوە بەو سزایانە بكرێت كە بەسەر بانكەكانی عێراقدا سەپێنراون، و كە نابێت ئەم جۆرە بڕیارانە لە داهاتوودا دەربكرێن بەبێ‌ گفتوگۆكردن و ئاگاداركردنەوەی بانكی ناوەندی عێراق.” بەرپرسیارە لە چاودێریكردنی چالاكییەكان.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

حكومة الزيدي تتجه للبرلمان بموازنة 2027 وتضع الكهرباء في مقدمة الأولويات

حكومة الزيدي تتجه للبرلمان بموازنة 2027 وتضع الكهرباء في مقدمة الأولويات

2026-08-20 20:00 2792
أربيل تنتظر توضيحا إيرانيا بشأن هجمات المسيرات بالتنسيق مع بغداد

أربيل تنتظر توضيحا إيرانيا بشأن هجمات المسيرات بالتنسيق مع بغداد

2026-08-20 19:37 1772
رئيس الوزراء: ماضون في إقرار قانون الحشد الشعبي

رئيس الوزراء: ماضون في إقرار قانون الحشد الشعبي

2026-08-20 18:50 4634
​الأمن النيابية تكشف حسم قوانين التقاعد والخدمة وسد الفراغات الأمنية بالكامل

​الأمن النيابية تكشف حسم قوانين التقاعد والخدمة وسد الفراغات الأمنية بالكامل

2026-08-20 17:46 2085
إغلاق عدد من مواقع "كورك تيليكوم" في بغداد

إغلاق عدد من مواقع "كورك تيليكوم" في بغداد

2026-08-20 17:02 6101
أنقرة تندد بالغارات الإسرائيلية على قاعدة "أبو الظهور" وتنفي وجود لقواتها

أنقرة تندد بالغارات الإسرائيلية على قاعدة "أبو الظهور" وتنفي وجود لقواتها

2026-08-20 15:34 3451
قاليباف يعلن من بغداد التزام طهران بالاتفاق الأمني ودعم حصر السلاح

قاليباف يعلن من بغداد التزام طهران بالاتفاق الأمني ودعم حصر السلاح

2026-08-20 14:00 3679
تضم مدراء حكوميين.. ضبط شبكة تزوير بالبصرة استولت على مليارات الدنانير

تضم مدراء حكوميين.. ضبط شبكة تزوير بالبصرة استولت على مليارات الدنانير

2026-08-20 13:03 3818
السجن ست سنوات لوكيل وزير الثقافة الأسبق لإضراره بالمال العام

السجن ست سنوات لوكيل وزير الثقافة الأسبق لإضراره بالمال العام

2026-08-20 12:34 11343
انطلاق الجولة الثانية من دوري نجوم العراق بأربع مواجهات اليوم

انطلاق الجولة الثانية من دوري نجوم العراق بأربع مواجهات اليوم

2026-08-20 12:00 3941
بورصتا بغداد وأربيل تسجلان هبوطاً في أسعار صرف الدولار

بورصتا بغداد وأربيل تسجلان هبوطاً في أسعار صرف الدولار

2026-08-20 10:50 4147
الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

2026-08-20 09:50 13585
تذبذب أسعار النفط وسط ترقب للتوترات بين واشنطن وطهران

تذبذب أسعار النفط وسط ترقب للتوترات بين واشنطن وطهران

2026-08-20 09:29 4190
زيدان يستقبل قاليباف ويؤكدان أهمية التنسيق القانوني المشترك

زيدان يستقبل قاليباف ويؤكدان أهمية التنسيق القانوني المشترك

2026-08-20 09:25 10666
النجف.. القبض على متهم بحوزته طائرات درون وأجهزة تتبع ممنوعة

النجف.. القبض على متهم بحوزته طائرات درون وأجهزة تتبع ممنوعة

2026-08-19 22:22 6634
الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور سجاد سالم لمدة 90 يوماً

الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور سجاد سالم لمدة 90 يوماً

2026-08-19 21:54 23070
أسعار الدولار تنخفض في بغداد وأربيل مع إغلاق الأسواق

أسعار الدولار تنخفض في بغداد وأربيل مع إغلاق الأسواق

2026-08-19 17:48 7321
الزيدي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون ويرسخان عمق الشراكة العراقية الإيرانية

الزيدي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون ويرسخان عمق الشراكة العراقية الإيرانية

2026-08-19 16:47 8047