عەلی حەمە ساڵح گرفتێكی دیكە لە نێوان هەرێم بەغدا ئاشکرا دەکات
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، هەرێم داوای 115 هەزار بەرمیل نەوت دەكات و كۆمپانیاكی نەوتیش داوای ملیارێک دۆلار دەكەن كە قەرزە، لەگەڵ ئەوەشدا کرێی بۆری مانگانە نزیکەی 60 ملیۆن دۆلارە و گرفتێكی دیكەیە لە نێوان هەرێم بەغدا كە جگە لەڕێککەوتن، هیچ ڕێگایەک بۆ چارەسەری گرفتی موچە نیە.
عەلی حەمەساڵح، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەدراوێكدا بڵاویكردەوە، جگە لەڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا، هیچ ڕێگایەک بۆ چارەسەری گرفتی موچە نیە. سێ گرفت هەیە، بە ئومێدی چارەسەر.
ئاماژەی بەوەشكردوە، هەرێم داوای 115 هەزار بەرمیل نەوت دەکات بۆ پاڵاوتنی ناوخۆ، هەرێم دەڵێ؛ عێراق دەبێت پارەی بدات، عێراقیش دەڵێ؛ خۆتان لە فرۆشتنی مەنتوج بیدەن.
عەلی حەمەساڵح باسی لەوەشكردوە، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان داوای ملیارێک دۆلار دەکەن کە قەرزە، هەرێم دەڵێ؛ عێراق بیدە. ئەوانیش ڕازی نین. هەروەها کرێی بۆری مانگانە نزیکەی 60 ملیۆن دۆلارە ئەوەش گرفتێكی دیكەیە.
