عەلی شەمخانی ڕاوێژكاری خامنەیی كوژرا
ئەمڕۆ شەممە، عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران بەهۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەیەكی تاران گیانی لەدەست دا، ئەوەش دوای ڕۆژێک لە هێرشی فراوانی ئیسرائیل دێت كە كردیە سەر ئێران .
میدیاكانی ئێران، بڵاویانكردەوە، عەلی شەمخانی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران کۆچی دواییکردوە، دوای ئەوەی لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا کراوەتە ئامانج، لەوێ چارەسەری وەرگرتوە.
تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێران و لایەنی ئیسرائیلییەوە سەبارەت بە مردنی عەلی شەمخانی بڵاونەکراوەتەوە. بەڵام سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاشکرایان کرد کە شەمخانی لە کاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵەکەی بە سەختی بریندار بوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
عەلی شەمخانی، ئەفسەر و سیاسەتمەدارێکی سەربازی ئێرانییە و ڕاوێژکاری سیاسی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران بوە، هەروەها سکرتێری پێشوی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بوە و نوێنەری ڕێبەر بوە لەو لە ئەنجومەنەدا.
