عەممار حەكیم جەختیکردەوە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت
سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەممار حەكیم،جەختیکردەوە كە هەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت، هاوكات ئاماژەی بەوە کرد هەڵبژاردنی داهاتوو قۆناغێكی یەكلاكەرەوە دەبێت لە نێوان قۆناغی سەقامگیری و ناسەقامگیریدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەید حەكیم لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە: سەید حەكیم لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا لەگەڵ شێخ و كەسایەتییە دیارەكانی عەشیرەتەكانی عێراق كۆبووەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەكە سەید حەكیم وتی : هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بەردەوامن و لە كاتی خۆیدایە، هەموو قسەكردنێك بە پێچەوانەوە پێچەوانەی واقیعە، ڕوونیشیكردەوە كە عێراق بە هەلومەرجی پێشووتردا تێپەڕی كە سەخت بوو، بەڵام بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانیان پەك نەخست.
حەكیم قەناعەتی خۆی بە سەختی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان دەربڕی، كە كاریگەری خۆی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و هەرێمی كوردستاندا سەلماندووە، وایكردووە ببێتە یاسایەكی قبوڵكراو و دادپەروەرانە.
جەختیشی كردەوە : هەڵبژاردنەكانی داهاتوو قۆناغێكی یەكلاكەرەوە دەبێت لە نێوان قۆناغی سەقامگیری و ناسەقامگیری، جەختیكردەوە پێویستی هێشتنەوەی كێبڕكێی هەڵبژاردن لە چوارچێوەی قبوڵكراوی خۆیدا، داوای هەڵبژاردنی بەكارامەترین و شایستەترین كەسی سپێردراو بۆ پڕۆسەی سیاسی و سیستمی سیاسیی كرد.
