عەوادی: ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکەن عێراق لە قەرزەکانی خۆشبووە بەرامبەر واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاو لەگەڵ تورکیا ناراستن
ئەمڕۆ یەکشەممە"باسم عەوادی" وتەبێژی حکومەت،جەختی لەوە کردەوە کە ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە کە گوایە عێراق لە قەرزەکانی خۆشبووە لە بەرامبەر واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاو لەگەڵ تورکیا.
"عەوادی" لە لێدوانێکدا کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردوە، ڕایگەیاند: ڕێککەوتنەکە لەگەڵ تورکیا هیچ بڕگەیەکی پەیوەست بە سڕینەوەی قەرزەکانەوە ناگرێتەوە، بەڵکو تیشک دەخاتە سەر هاوکاری تەکنیکی و ستراتیژی لە بواری بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان.
ڕاشیگەیاند : کە ڕێککەوتنەکە پاکێجێکە پڕۆژەی هاوبەش لەخۆدەگرێت، لەوانەش دروستکردنی بەنداو و دەریاچەکان، هاوکات لەگەڵ ئامادەکردنی توێژینەوە و پشکنینێکی گشتگیر بۆ واقیعی ئاو لە عێراق.
ئاماژەی بەوەشدا : کە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاو لە عێراق و تورکیا لیژنەیەکی هاوبەش پێکدەهێنن کە کاری پێشکەشکردنی پێشنیاری پڕۆژەکانی پێ دەسپێردرێت کە دەکرێت لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا جێبەجێ بکرێن.
ڕوونیشیکردەوە : لیژنەکە کار لەسەر دیاریکردنی پێداویستییە ڕاستەقینەکانی عێراق لە بەنداو و پڕۆژە ئاوییەکاندا دەکات بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەبردنێکی باشتر بۆ سەرچاوە بەردەستەکان.
