فوئاد حسێن بۆ عێراقچی: پێویستە لیژنەی پەیوەندی وەزاری کارا بکرێت کە عێراق پێشنیاری کردوە
ئەمرۆ یەکشەممە "فوئاد حسێن"جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە لەگەل "عەباس عەراقچی" هاوتا ئێرانییەکەی جەختی لە گرنگی چالاککردنی لیژنەی پەیوەندی وەزاری کردەوە،کە لەلایەن عێراقەوە پێشنیار کراوە لە چوارچێوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی،بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکان و کردنەوەی کەناڵی گفتوگۆ.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ،تیایدا هاتووە : "فوئاد حسێن" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە لە پەراوێزی بەشداریکردنیان لە 51 ە مین خولی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لەگەڵ "عەباس عەراقچی" وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوویەوە.
وەک ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێداوە : ئەم دیدارە دووەمین کۆبوونەوەی نێوان هەردوو وەزیرە لەوەتەی پەرەسەندنی ناکۆکیەکان زیادی کردوە، تیایدا : دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و هێرشە سەربازییەکەی ئەم دواییەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،بۆ سەر شوێنە سەرەکییە ئەتۆمییەکانی ئێران گفتوگۆی لەسەر کرا.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە :"عەباس عراقچی "پێشەکیەکی وردی سەبارەت بە کاردانەوەی ئەو هێرشانە پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئێران لە بەرامبەردا چەند هەنگاوێک دەنێت.
ڕوونیشیکردەوە : ئێران بەرەو ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەڕوات بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی بەپەلە لەسەر بانگهێشتی ڕووسیا.
هاوکات "فوئاد حسێن" جەختی لە گرنگی کاراکردنی لیژنەی پەیوەندیی وەزاری کردەوە، کە عێراق لە چوارچێوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی پێشنیاری کردووە، بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و کردنەوەی کەناڵەکانی دیالۆگ، کە هاوکار دەبێت بۆ گەیشتن بە چارەسەری ئاشتیانە و ڕزگارکردنی ناوچەکە لە پەرەسەندنی زیاتر.
