فوئاد حسێن و ڕێبەر ئەحمەد گەیشتنە تورکیا و لەگەڵ هاکان فیدان کۆبوونەوە
فوئاد حسێن، ئەمشەو چوارشەممە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نوسیویەتی، گەیشتینە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا بۆ ئەنجامدانی چەند كۆبونەوەیەكی گرنگ، لەنێویاندا كۆبونەوەمان لەگەڵ برامان هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا.
وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، لە كۆبونەوەكاندا لە ئەنقەرە "چەند بابەتێكی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ دەكەین، لەسەرو هەمویشییانە لایەنی ئەمنی و رووبەڕوبوونەوەی تیرۆر و هەروەها بەهێزكردنی هاریكاری و هەماهەنگی نێوانمان بەشێوەیەک كە لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدا بێت".
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق سەرۆكایەتی وەفدی عێراق دەكات لەسەردانەكەیدا بۆ ئەنقەرە، بەگوێرەی ئەو وێنەیەی كە خۆی لەگەڵ راگەیەندراوەكەیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس دایناوە، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و هەروەها فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، لەنێو وەفدە عێراقییەكەدان.
