فوئاد حسێن پێشوازییکرد لە ئەمینداری گشتی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی
فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری کاروباری دەرەوە، پێداگری لەسەر گرنگی یەکڕیزی هەڵوێست بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی دژی گەلی فەلەستین کرد.
بەپێى ڕاگەیەندراوێکى وەزارەتی دەرەوە، فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، پێشوازیی لە ئەحمەد ئەبول غیت، ئەمینداری گشتی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی کرد، و لە میانی دیدارەکەدا باس لە پێشهاتەکانی دۆخی ناوچە فەلەستینییەکان کرا، هاوکات وەزیری دەرەوە جەختی کردەوە لە گرنگی یەکگرتوویی هەڵوێستی عەرەبی و ئیسلامی و کردەوەی بەپەلە بۆ ڕاگرتنی پەرەسەندنەکان و کاری هاوبەش بۆ ڕاگرتنی ئەو پێشێلکارییە بەردەوامانەی کە دەسەڵاتدارانی داگیرکەر لە دژی گەلی فەلەستین ئەنجامیانداوە، کە هۆکاری سەرەکی گرژی بوو لە ناوچە فەلەستینییەکان، داواشی لە وڵاتانی عەرەبی کرد ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە بگێڕن لە جێبەجێکردنی بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان کە مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین دووپات دەکەنەوە.
فوئاد حسێن، هەڵوێستی حکوومەتی عێراقى سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئێستای فەلەستین دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی عێراق لە ئاستێکی بەرزدا بەڕێوەدەچن، بە ئامانجی گەیشتن بە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە، و ڕێگریکردن لە هەر ئاوارەبوونیک کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر گەلی فەلەستین هەبێت، چونکە ئەوە کاردانەوەی خراپی دەبێت.
