فوئاد حسێن پەیامێکی ئێرانی پێگەیشت: ئاسایشی ناوچەکە لە مەترسیدایە
فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ دووشەممە پەیامێکی نووسراوی لە عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشت و تیایدا باسی لە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە کرد.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کەدەست موتەڵع کەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە "فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە پێشوازی لە محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق کرد. لە میانی دیدارەکەدا باڵیۆز پەیامێکی نووسراوی وەزیری دەرەوەی ئێران، بەڕێز عەباس عیراقچی، ئاراستە کرد، کەباس لەدوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە دەکات.
وتیشی : کاردانەوەکانی هێرشی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایشی ناوچەکەش خرایە بەرباس، ئاماژەی بەوەشکرد کە "لە میانی کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پتەوکردنیان لە بوارە جیاجیاکانیشدا تاوتوێ کران، ئەمە جگە لەوەی کۆمەڵێک بابەتی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران".
