فڕۆکەکانی ئێف 16 حەشارگەی داعش لە نێوان سەڵاحەدین و کەرکوک خاپوور دەکەن
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، لەناوبردنی حەشارگەیەکی چەتەکانی تیرۆریستی داعش لەلایەن فڕۆکەی ئێف 16ەوە لەناو سنوورەکانی جیاکردنەوەی سەڵاحددین و کەرکوک ڕاگەیاند.
شانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بە دەست ئاژانسی "موتەڵع"ەوە گەیشتووە، ئاماژەی بەوە کردووە، "عێراق بە قەڵایەکی پارێزراو دەمێنێتەوە لەگەڵ پیاوە دڵسۆزەکانی کە خۆیان تەرخان کردووە بۆ عێراق و گەلەکەی، و لێرەدا پیاوە ئازاکانی ناو بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، لەژێر چاودێری و پلاندانانی شانەی ئامانج لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، توانیان چاودێری مەفرەزێک بکەن کە لە چوار چەتەی تیرۆریستی پێکهاتبوو." لە یەکێک لە میوانخانەکانی کەرتی زەرگە، لە چوارچێوەی سنوورەکانی جیاکردنەوەی سەلاحددین و کەرکوک .
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەپێی ئەم زانیارییە دروستانە، فڕۆکەکانی ئێف 16 دوو هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا و ئەم حەشارگانەیان کردە ئامانج، کە لە ئەنجامدا چەتە تیرۆریستییەکانی داعش لەناوخۆیدا کوژران، دوای ئەوەی بە تەواوی لەناوبرا".
