فینلەندییەکان زەوییەکانی نزیک سنووری ڕووسیا بەجێدەهێڵن
هیکی ئەهاتیانێن، جێگری فەرماندەی پاسەوانی سنووری ڕۆژهەڵاتی فینلەندا ڕایگەیاند، نیگەرانین لەوەی فینلەندییەکان زەوییەکانی نزیک سنووری ڕووسیا جێدەهێڵن.
ئاهاتیانێن ئاماژەی بەوەشکرد، دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان یەکەم کەسن کە سەرنجی کەسانی گوماناویی سەر سنوورەکە دەدەن و پەیوەندی بە خزمەتگوزاریی سنوورییەوە دەکەن.
هەروەها وتیشی: "لێشاوی ڕۆشتنی دانیشتووان لە ناوچە سنوورییەکانەوە ڕەنگە کاریگەری لەسەر دۆخی گشتیی سنوور لەگەڵ ڕووسیا هەبێت".
هەروەها جەختی لەوەش کردەوە، تەلبەندە سنوورییەکه به درێژی 200 کیلۆمەتر، سنوور بەتەواوی ناگرێتەوە و نابێته بەربەستێکی تەواو لەبەردەم کۆچبەرانی نایاسایی".
لە 9ـی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو فینلاند دەستی کردووە بە سەپاندنی سنووردارکردنی هاتنی کۆچبەران لە ڕووسیاوە لە ژێر ڕۆشنایی لێشاوی بێکۆنترۆڵی کۆچبەران لە وڵاتانی سێیەمەوە.
