المطلع
عاجل

post-image

فێڵی مردن سەری نەگرت... دواجار ئاسایشی نیشتمانی "حەجاج نوگرە سەلمان" دەستگیر دەکات ‏


17:54 عێراق
2025-08-01
63656

ئەمڕۆ هەینی، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی دەستگیرکردنی یەکێک لە جه‌لاده‌ داواکراوەکانی ڕژێمی پێشووی ڕاگەیاند، کە هەڵاتوو به‌ناوی حه‌جاج ئه‌حمه‌د حه‌ردان ، کە نازناوی "حەجاج نوگرە سەلمان"ی لێنراوە، لە پارێزگای موسه‌نا.
‏
‏دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ": دوای لێکۆڵینەوەیەکی وردی هەواڵگریی کە زیاتر لە شەش مانگی خایاند، مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای موسەننا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی باشووری پارێزگای سەڵاحەددین، توانیان حەجاج ئەحمەد حەردان ناسراو بە (حەجاج نوگرە سەلمان)، یەکێک لە جەللادە داواکراوەکانی ڕژێمی پێشووە کە هەڵهاتبوو، دەستگیر بکەن، کە پێشتر پۆستی ئەفسەری ئەمنی زیندانی بەناوبانگی نوگرە سەلمان بووە.
‏
‏لە درێژەی ئەو ئۆپەراسیۆنە چۆنایەتییانەی ئامانجیان بەدواداچوونی تاوانبارانی ڕژێمی پێشوو بوو، هەروەها دوای لێکۆڵینەوەیەکی وردی هەواڵگری کە زیاتر لە شەش مانگ بەردەوام بوو، مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای موسه‌نا، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی باشووری سه‌ڵاحه‌ددین، توانیان دەستگیری بکەن".
‏
‏لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، " پێشتر تۆمەتبار چەندین پۆستی ئەمنی هەبووە، لەوانە؛ ئەفسەری ناوچەی پارێزگای موسەننا و ئەفسەری ناوچەی نوگرە سەلمان، ئەفسەری ناوچەی ڕومێسە و چەند ناوچەیەکی دیکە ، بەشداری لە ئێعدام و ناشتنی قوربانیان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ناو کەرتەکەدا کردووە".
‏
‏. هەروەها." ئاماژەی بەوە کردووە، "لە سەردەمی دیکتاتۆریدا، تۆمەتبار زنجیرەیەک تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بەرامبەر بە سەدان هاوڵاتی عێراقی ئەنجامداوە، بەتایبەتی ئەوانەی لە نەتەوەی کورد بوون کە بە زۆر دەربەدەری پارێزگاری موسه‌نا بوون".
‏
‏لە درێژەی راگه‌یندراوه‌كه‌ هاتووە، "لە هەوڵێکدا بۆ بەلاڕێدابردنی دەزگا ئەمنییەکان، بنەماڵەکەی بە درێژایی ماوەی ڕابردوو ئیدیعای گیانلەدەستدانییان کردووە. بەڵام هەوڵە هەواڵگرییەکان و شیکردنەوەی زانیاری و ئاماژەکردن لەگەڵ دانپێدانانی پێشوودا به‌شد بووه‌ لە ئاشکراکردنی شوێنی ناوبراو و دەستنیشانکردنی شوێنی حەشاردانی لە چوارچێوەی پارێزگاری سەڵاحەدین. دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری و تۆمارکردنی لێدوانی قوربانییەکان و سکاڵاکاران، تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا".
‏
‏دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دووپاتی کردەوە کە "دەستی دادپەروەری بەردەوام دەبێت لە ڕاوەدوونانی هەموو ئەو کەسانەی دەستیان بە خوێنی بێتاوان پەڵە پەڵەیە، ئەو کاتەش نابێتە پەناگەیەک بۆ ئەوانەی لە تۆڵەسەندنەوەی دادپەروەرانە هەڵدێن".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

توجيه حكومي بتشكيل وفد لزيارة البصرة للنهوض بواقع شمال المحافظة

توجيه حكومي بتشكيل وفد لزيارة البصرة للنهوض بواقع شمال المحافظة

2026-11-08 00:14 5919
تصعيد إعلامي وسياسي.. الكتائب ترد على إلغاء عقود المطارات وتُهدد بكشف الملفات

تصعيد إعلامي وسياسي.. الكتائب ترد على إلغاء عقود المطارات وتُهدد بكشف الملفات

2026-11-07 23:37 4719
‏الرئيس الإسرائيلي يكلف "آيزنكوت" رسمياً بتشكيل الحكومة

‏الرئيس الإسرائيلي يكلف "آيزنكوت" رسمياً بتشكيل الحكومة

2026-11-07 22:43 4592
"المطلع" تنشر أسماء المحافظات التي عطلت دوام المدارس ليوم غد الأحد

"المطلع" تنشر أسماء المحافظات التي عطلت دوام المدارس ليوم غد الأحد

2026-11-07 22:38 8699
حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

2026-11-07 22:07 4969
الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

2026-11-07 18:17 5647
غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

2026-11-07 18:13 8791
الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

2026-11-07 18:11 6462
العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

2026-11-07 16:18 5977
النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

2026-11-07 14:34 6391
إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

2026-11-07 15:26 5127
أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

2026-11-07 14:01 5184
توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

2026-11-07 12:34 4952
ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

2026-11-07 11:08 6347
اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

2026-11-07 10:21 5827
وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

2026-11-07 10:13 5375
مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

2026-11-07 09:42 6144
ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

2026-11-07 08:48 4827