فەرماندەی گشتی جەخت لەدابینکردنی پێداویستی کارگێڕی وتەکنیکی بۆ فەرمانگەکانی هەواڵگری و کەرتی پۆلیس دەکاتەوە
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محهمهد شیاع سودانی جەختیکردەوە لە دابینکردنی پێداویستی فەرمانگەکانی هەواڵگری و کەرتی پۆلیس .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا راگهیاند" سەرۆک وەزیران فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محهمهد شیاع سودانی دوێنێ شەو سەردانێکی کرد بۆ بارەگای وەزارەتی ناوخۆ لەبەغداد و بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری لەگەڵ ئەفسەرو فەرماندەکانی وەزارەت کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا.
سودانی لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا جەختیکردەوەلە گرنگی دابینکردنی پێداویستیەکانی کارگێڕی و تەکنیکی بۆ یەکەکانی هەواڵگری وبنکەکانی پۆلیس، پێویستیشە ڕێکارەکان بلەزوخێرابن بۆ دۆزینەوەی وئاشکراکردنی تاوانەکان، پێویستیشە بەزووترین کات تاوانباران دەستگیربکرێن و ڕاپێچی دادگا بکرێن.
هەروەها سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە هێرشکردنە سەر دەزگا ئابووریەکان بە کاری تیرۆریستی لێکبدرێتەوە، دەشبێ ئامادەگی ئەمنی کاراوچڕبێت و ئەمنیەتی پێویست بۆ پڕۆژەکانی گەشەپێدان دابینبکرێن.
سودانی وتیشی کە هەمیشە خۆی لە پشتیوانی هێزە ئەمنیەکان بەردەوام دەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ئاڵنگاریەکی ئەمنی کە ببێتە ئاستەنگ هەمبەر گەشەسەندنی وڵات
