فەرماندەی گشتی لیژنه‌یه‌كی باڵای بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆ به پاڵپشتی هاوپه‌یمانان پێكهێنا
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق لیژنه‌یه‌كی باڵای بۆ لێكۆڵینه‌وه به پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر پێكهێنا كه وه‌زیری ناوخۆی عێراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمیش ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌یه.
سه‌باح نو‌عمان، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە وتی، لە کاتێکدا عێراق بەرەو سەقامگیری دەڕوات و ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی لە هەردو ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەگێڕێت، لایەنە تیرۆریستییەکان بە ئەنجامدانی هێرشێکی قێزەون بۆ سەر کێڵگەی نەوتی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان عێراق كە دوێنێ شەو چوارشەممە ڕویدا هەوڵی تێکدانی سەقامگیری وڵات دەدەن.
وته‌بێژه‌كه‌ی سودانی وتوشیه‌تی، له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی بەپەلەی کرد بە ئامادەبونی وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و سەرۆکانی دەزگا ئەمنییەکان، بۆ زانینی کاردانەوەکانی ئەم کارە ترسنۆکانە.
سه‌باح نو‌عمان وتوشیه‌تی، سودانی فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵای کرد، بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ و ئەندامێتی هەر یەک لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و وەزیری ناوخۆ لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی له‌گه‌ڵ پێكهێنانی لیژنەیەکی تەکنیکی کە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەخۆبگرێت، بۆ لێکۆڵینەوە لەم کارە و ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون و پشتیوانیان دەکەن بۆ ئەوەی بەپێی یاسا لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.
