فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان سەرۆکایەتی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، محەمەد شەیاع سودانى، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی ئاسایشی نیشتمانی کرد.
یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:- لە کۆبونەوەکە گفتوگۆ لە سەر پێشهاتەکانی بارودۆخی ئاسایشی وڵات و هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکان کرا لە ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراو و تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە، هەروەها باس لە بابەتەکانی بەرنامەی کار و گرتنەبەری بڕیار و ئاراستەی پێویست سەبارەت بەو بابەتە کرا.
هەروەها ,,ئەنجامدانی یەکەم و گرنگترین قۆناغەکانی پڕۆژەی یەکخستنی داتای دادوەری تاوانکاری پەسەندکرا، کە شەفافیەت دابین دەکات لە مامەڵەکانی دەست بەسەرکراوان و زیندانییەکان بە پێی ستانداردەکانی مافی مرۆڤ.
باسی لەوەکرد،،ئەنجومەنەکە پێداچوونەوەی بۆ لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی پڕۆژەی سیستەمی یەکگرتوو کرد بۆ ئۆتۆماتیککردن و تەواوکردنی مامەڵەکان، بە شێوەیەک کە دڵنیابێت لە چارەسەرە دیجیتاڵییە گونجاوەکان دوور لە پێشێلکردنی ئاسایش.
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانی بە هەموو دەزگا ئەمنییەکان کرد کە ڕێوشوێنە ئەمنی و هەواڵگرییەکان زیاد بکەن، بەمەبەستی پتەوکردنی ئاسایش و دڵنیابوون لە سەقامگیری و گرنگی ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتیانی عێراق لە ڕاستییەکان و ڕووداوەکان بە متمانە و شەفافیەتەوە.
