فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان رێنماییدا بە ڕاگرتنی گواستنەوە و تەنسیب بۆ ئەفسەر و كارمەندان
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، رێنمایی بۆ وەزارەت و دامودەزگا ئەمنییەكان دەركرد بۆ ڕاگرتنی گواستنەوە و تەنسیب و تەكلیف و شاند و ڕاسپاردنی پۆست، بۆ سەرجەم ئەفسەر و كارمەندان لە هەموو ئاستەكان و لە هەموو پێكهاتەكانی هێزە ئەمنییەكان.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان سەباح نوعمان، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، رێنمایی بۆ وەزارەت و دەزگا ئەمنییەكانی كردووە، بۆ راگرتنی گواستنەوە و تەنسیب و تەكلیف و شاند و ڕاسپاردنی پۆستی بۆ سەرجەم ئەفسەران و كارمەندان لە هەموو ئاست و پێكهاتەكانی ناو هێزە ئەمنییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم ڕێنماییانە لە فەرماندەی گشتییەوە كە دەركراوە بە ڕوانگەی خشتەی پلەبەرزكردنەوەی داهاتووە لە مانگی تەمموزی داهاتوو، دواتر ماوەی پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، كە بڕیارە ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، بۆ دڵنیابوون لە جێگیربوونی پۆستەكانیان و مسۆگەركردنی مافی دەنگدانی تایبەتیان، هەروەها بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی داواكاری گواستنەوە لەلایەن لایەنە جیاوازەكانەوە كە كاریگەری لەسەر سروشتی كارەكانی هێزە ئەمنییەكان هەیە.
نوعمان دووپاتیشیكرەوە: ئەم ڕێكارانە لە دەركردنی ئەم ڕێنماییەوە دەست پێدەكات تا ئاگاداركردنەوەیەكی تر جێبەجێ دەكرێن.
