فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران سەرکۆنەی تەقینەوەکانی لوبنان دەکات
سەردار سەلامی لە پەیامێکدا بۆ حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبولڵای لوبنان وتی: بەم نزیکانە بە وەڵامدانەوەی چەقێنەری بەرەی خۆڕاگری، شاهیدی لەناوچوونی تەواوەتی ڕژێمی چەپەڵ و تاوانکاری زایۆنی دەبین.
سەردار حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە پەیامێکدا کە ئاراستەی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبولڵا لە لوبنان کردبوو، تەقینەوەکانی ئەم دواییەی نێو لوبنان ئیدانە کرد.
لە بەشێکی ئەو نامەیەدا هاتووە: کاتێک لە قووڵایی دەسەڵاتێکی خیانەتکار و قۆرخکاردا بناغەی ئەمنی و هەواڵگری و سەربازی تاوانبارانتان هەژاند، بەتایبەتی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا و بە تایبەتی لەکاتی ئۆپەراسیۆنی ئەربەعیندا، دوژمن ناتوانێت لە مەیداندا ڕووبەڕووتان ببێتەوە، لە پشتەوە تاوان ئەنجام بدات، هەوڵدەدات مردنەکەی دوابخات و فەزیحەی شکستە یەک لە دوای یەکەکانی لە چاوی جیهان بشارێتەوە. ئەمە شکستێکی گەورەی نوێیە و خودا تاوانباران سزا دەدات.
شایەنی باسە، دوای ئەوەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بە سەدان ئامێری بێ تەل (پەیجەر) کە بۆ پەیوەندی نێوان ئەندامانی حیزبولڵای لوبنانی لە لوبنان تەقینەوە و بە نزیكەی سێ هەزار بریندار و كوژراوی لێكەوتەوە، دوێنێ چوارشەممە جارێكی دیكە ژمارەیەک پەیجەری دیكە تەقیونەتەوە.
