فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا راگەیەندراوێک لەبارەی هێرشەکەی کەرکووک بڵاودەکاتەوە
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریكا راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی دوێنێ کەرکووک بڵاوکردەوە و پشتڕاستی کردەوە، پێنج چەکداریان کوشتووە.
رۆژی دووشەممە (4ـی کانوونی یەکەمی 2023) فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریكا رایگەیاند، لە کەرکووک هێزەکانی هاوپه‌یمانان هێرشیان كرده‌سه‌ر پێنج چه‌كدار کە ئاماده‌كارییان بۆ هێرشێكی درۆنی ده‌كرد.
فەرماندەییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ به‌رگریكردن له خۆیان له رێگه‌ی درۆنه‌وه وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه و له هێرشه‌كه‌دا هه‌ر پێنج چه‌كداره‌كه كوژران و درۆنهكهش تێكشكێندرا.
هەر لەو راگەیەندراوەدا، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریكا ئاشکرایکردووە، پێشوه‌خته هێزه‌كانی عێراقیان له هێرشه‌كه ئاگادارکردووەتەوە، جەخییش دەکاتەوە، بەردەوام دەبن لە پاراستنی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە دژی هێرشەکان.
