فەرمانی بانگهێشتکردن بۆ بەرپرسێکی پارێزگای موسەننا دەرکرا
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دەركردنی فەرمانی بانگهێشتكردن دژی بەرپرسێكیناوخۆیی لە پارێزگای موسەننا ڕاگەیاند كە بە تۆمەتی سەرپێچی لە ئەركەكانی كارەكەی.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەکەدا هاتووە : دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی تایبەتمەند لەپشكنین بۆ كەیسەكانی دەستپاكی لە شاری موسەننا فەرمانی بانگهێشتكردنی بەڕێوەبەری گشتیپێشووی بەشی تەندروستی لەپارێزگا بەهۆی پێشێلكردنی ئەركەكانی كارەكەی
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو سەرپێچیانەی كە ئەنجامدراون بە كەمتەرخەمی و پشتگوێخستن لە تەواوكردنیكەمیی ئامێرەكانی هۆتێل و پاككردنەوە و خزمەتگوزارییە پزیشكییەكانی پێویست بۆ كارپێكردنینەخۆشخانەكان لە سەرتاسەری پارێزگای موسەننا، ئەمە جگە لە بەدواداچوون نەكردن لەگەڵ بەشیپشكنین بۆ چاودێریكردنی سەرپێچیەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : دادگای لێكۆڵینەوە شایستەی بەدواداچوون بۆ دۆسیەكانی دەستپاكی لە موسەننافەرمانی دامەزراندنی دەركردووە، بە پشتبەستن بە بڕگەكانی مادەی (331) لە یاسای سزادانیهەمواركراو ژمارە (111ی ساڵی 1969).
