فەڕه‌نسا پشتیوانی خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتکردەوە
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ژۆن نوێل بارۆ، وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا و دۆخی ناوچه‌که تاوتوێ ده‌که‌ن، هاوسۆزی و پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دوپاتکردەوە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ژۆن نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنساوە پێگەیشت، وەزیری دەرەوە هاوسۆزی و پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دوپاتکردەوە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هەردولا پەرەسەندنە بەردەوامەکانی ناوچەکە و ئاسۆکانی چارەسەرکردنی کێشه‌کانیان تاوتوێ کرد و هاوڕابون لەسەر بەردەوامیی هاوئاهەنگیی نزیکی نێوانیان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری.
لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتگیریی بەردەوامی فەڕەنسای بۆ هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی فڕەنسا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و دورخستنەوەی ناوچەکە لە مەترسییەکانی شەڕ کردەوە.
