قایمەقامی شەنگال و مەخموور و بەرپرسی ئیدارەکانی سەر بە پارێزگای نەینەوا هەڵبژێردران
ئەمڕۆ سێشەممە (2ـی تەمموزی 2024)، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا كۆبووەوە و قایمەقامی شەنگال و 13 بەرپرسی ئیداری دیكەی سنووری پارێزگای نەینەوا هەڵبژارد.
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، سەیدۆ خەیری ئەحمەد بە کۆی دەنگی ئەندامان وەک قایمەقامی قەزای شەنگال هەڵبژێردرا، هەروەها سەردار حەمەد بۆ قایمەقامیەتی مەخموور. سامر یوسف قایمەقامی قەزای حەمدانیە، خەلیل هابش بە قایمەقامی تەلەعفەر، ڕەعد ناسر بە قایمەقامی تلکێف و عەلی ساڵح مازی بە قایمەقامی حەزەر، هەروەها غالب عەلی بە بەڕێوەبەری ناحیەی قەراج، فەلاح قەنبەر، بەڕێوەبەری ناحیەی بەرتڵە، عوبەید خەلیل ئەحمەد بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی زوممار، هەروەها عەلی مەحەممەد جدەیەع بە بەڕێوەبەری ناحیەی شۆرە و ئوسامە شاهر بە بەڕێوەبەری ناحیەی گەیارە.
شایەنی باسە، لە کۆبوونەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ هەڵبژاردنی بەرپرسی ئیدارەکانی سەر بە پارێزگای نەینەوا، ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان و نەینەوا لاهلها بەشدار نەبوون.
