قه‌یس خه‌زعه‌لی:ده‌رچونی داگیركه‌ر پێویستی به هه‌ڵوێستێكی جه‌ماوه‌ری و سیاسی ڕه‌تكردنه‌وه هه‌یه
قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق له په‌یامێكدا سه‌باره‌ت بهكۆتاییهێنان به‌ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌رچونی داگیركه‌ر (هێزه ئه‌مریكییه‌كان) كارێكی ئاسان نییه.
قه‌یس خه‌زعه‌لی له‌میانه‌ی كۆڕبه‌ندی سیاسی ناوه‌ندی فراکسیۆنی "سادقون"ی سه‌ر به عه‌سائیب له وتارێكدا رایگه‌یاند، "ده‌رچونی داگیركه‌ر پێویستی به هه‌ڵوێستێكی جه‌ماوه‌ری و سیاسی ڕه‌تكردنه‌وه هه‌یه، هه‌ڵوێسته جه‌ماوه‌رییه‌كان و كوتله بهرخۆدانهكانیش بونی هێزی بیانی له‌ناو خاكی عێراق ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێگه‌ی عێراق به‌هێزه، نیشتمانپه‌روه‌ره، توانای سه‌پاندنی ئیراده‌ی خۆی و دورخستنه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كانی هه‌یه، هه‌ڵوێستی حكومه‌تیش سازشی لێ نه‌كراوه له‌هه‌وڵدایه بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له‌خاكی عێراق".
قه‌یس خه‌زعه‌لی ده‌شڵێت، "حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت واده‌ی ڕۆیشتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌كنیكی بێت، كوتله‌كانی به‌رخۆدان و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان په‌یامی ڕونیان بۆ ده‌ركردنی داگیركه‌ر ناردوه"، پێشبینیشیكرد كه "واده‌ی ڕۆیشتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا روبدات و زۆر نه‌خایه‌نێت".
