قوباد تاڵه‌بانی لەبارەی هەناردەکردنی سێوی کوردستانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لهپهیامێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، "له وڵاتێكی ته‌واو هاورده‌كاری به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانه‌وه، خه‌ریكه ورده ورده به‌ره‌و هه‌نارده‌كردن هه‌نگاوده‌نێین، پاش هه‌نار و هه‌نگوین و په‌تاته، ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم سێویشی هه‌نارده كرد". قوباد تاڵه‌بانی لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، "له وڵاتێكی ته‌واو هاورده‌كاری به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانه‌وه، خه‌ریكه ورده ورده به‌ره‌و هه‌نارده‌كردن هه‌نگاوده‌نێین، له سه‌ره‌تای رێگهكهداین، به‌ڵام تێگه‌یشتن و پلانی باش هه‌یه بۆ گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ".
راشیگه‌یاندوه، "ده‌ستخۆشی له وه‌زیری كشتوكاڵ و هه‌مو ستافی وه‌زاره‌ت ده‌كه‌م كه له‌م چه‌ند ساڵه‌دا به گوڕوتین و ماندوبونێكی زۆره‌وه هه‌وڵیان داوه بۆ پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵ و ئێستاش خه‌ریكه به‌رهه‌می هه‌وڵ و ماندوبونه‌كانیان ده‌چننه‌وه".
ده‌شڵێت، "پاش هه‌نار و هه‌نگوین و په‌تاته، ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سێویشی هه‌نارده كرد، به‌هیوای به‌رهه‌می زیاتر وهه‌نارده‌ی زۆرتر تا ئه‌وكاته‌ی كشتوكاڵ ده‌بێته هۆكارێك بۆ فره‌چه‌شن كردنی داهات".
