المطلع
عاجل

post-image

قوباد تاڵه‌بانی: موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نافه‌وتێت و کۆتایی بەقەیرانی موچەش دێت


21:40 كوردستان
2024-01-07
44989

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌یانه‌وێت كۆتایی به‌كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بهێنن و له‌ ساڵی 2024 شتێك نه‌مێنێت به‌ناوی كێشه‌ی موچه‌ و له‌باره‌ی سێ موچه‌ی كۆتایی ساڵی رابردوش ده‌ڵێت، "هیچ موچه‌یه‌كی فه‌رمانبه‌ران نافه‌وتێت".  قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم  له‌میانه‌ی راگه‌یاندنی ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كه‌مین چالاكی پلاتفۆرمی (SMARTSULI) له‌شاری سلێمانی، له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، "پرۆژه‌كه‌ سمارت سولیه‌ بۆیه‌ له‌ سلێمانیه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، بواری ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ له‌شاره‌كانی دیكه‌ش به‌كاربهێندرێت".

سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش، قوباد تاڵه‌بانی وتی، "هیوادارم له‌ ساڵی 2024 چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بدۆزینه‌وه‌ بۆ كێشه‌ی موچه‌، بۆئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌ك نه‌مێنێت به‌ناوی كێشه‌ی موچه‌، به‌جۆرێك كه‌ هه‌مواری یاسای بودجه‌ په‌سه‌ند بكرێت و هه‌مولایه‌ك پابه‌ندبێت به‌هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ی".

وتیشی، "شاندی هەرێم له‌به‌غدایه‌ و گه‌شبینم و هیودارام كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌وه‌ی بیستومه‌ كۆبونه‌وه‌كانیان تا ئێستا باش به‌ڕێوه‌ده‌چن".

سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی مانگی (10 و 11 و 12)ی ساڵی2023ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، قوباد تاڵه‌بانی ئاشكرایكرد، " نابێت هیچ موچه‌یه‌ك بفه‌وتێت و هه‌مو هه‌وڵێكیش له‌و ڕوه‌وه‌ ده‌ده‌ین، مافێكی یاسایی موچه‌خۆرانه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت بفه‌وتێت".
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم وتی، "ئێمه‌ له‌په‌یوه‌ندیدابوین له‌گه‌ڵ مامۆستایان و لێكتێگه‌یشتمان هه‌یه‌ بۆ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان و مافی خۆیانه‌ داوای مافه‌كانیان بكه‌ن، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش حكومه‌ت بڕیاری بۆ ده‌ركردون به‌شێك له‌ داواكاریه‌كانی مامۆستایان له‌خۆده‌گرێت، بڕیاره‌كه‌ دروسته‌، به‌هیواین ده‌رگای قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه‌".  ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌، شانده‌كه‌ی هه‌رێم له‌ به‌غدا به‌رده‌وامه‌ بۆئه‌وه‌ی هه‌موارێك بكرێت بۆ یاسای بودجه‌ تاوه‌كو كێشه‌ی موچه‌ به‌یه‌كجاری چاره‌سه‌ر بكرێت، "ده‌بێت كۆتایی به‌مه‌ بهێنین و ئه‌مه‌ به‌ پینه‌ناكرێت، كۆتایی به‌م كێشه‌یه‌ بهێندرێت و ساڵی 2024 باسی موچه‌ نه‌كه‌ینه‌وه‌.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

طهران تعلن عن محادثات بنّاءة في عُمان لإنشاء إطار أمني إقليمي جديد

طهران تعلن عن محادثات بنّاءة في عُمان لإنشاء إطار أمني إقليمي جديد

2026-11-18 23:00 2388
إليكم نتائج الجولة الرابعة من دوري الدرجة الأولى لكرة القدم + صورة

إليكم نتائج الجولة الرابعة من دوري الدرجة الأولى لكرة القدم + صورة

2026-11-18 22:19 3198
القائد العام للقوات المسلحة: بداية الدولة أمنها.. ولا رفاهية بدونه

القائد العام للقوات المسلحة: بداية الدولة أمنها.. ولا رفاهية بدونه

2026-11-18 21:28 4727
الناطق باسم القائد العام يعلن خطة لإعادة الانتشار الأمني وفتح الطرق في جرف النصر

الناطق باسم القائد العام يعلن خطة لإعادة الانتشار الأمني وفتح الطرق في جرف النصر

2026-11-18 20:54 3914
الإعمار تحدد موعد إطلاق التقديم الإلكتروني لقروض صندوق الإسكان

الإعمار تحدد موعد إطلاق التقديم الإلكتروني لقروض صندوق الإسكان

2026-11-18 20:25 5971
الكونغرس الأميركي يتحرك لكبح مخاطر الذكاء الاصطناعي بعد اختبارات صادمة

الكونغرس الأميركي يتحرك لكبح مخاطر الذكاء الاصطناعي بعد اختبارات صادمة

2026-11-18 19:25 5830
رويترز: السعودية تستعد لاستمرار الحرب ضد الحوثيين حتى العام المقبل

رويترز: السعودية تستعد لاستمرار الحرب ضد الحوثيين حتى العام المقبل

2026-11-18 19:03 4375
الرافدين يستكمل منح الدفعة الأولى من الوجبة الثامنة لسلف المتقاعدين

الرافدين يستكمل منح الدفعة الأولى من الوجبة الثامنة لسلف المتقاعدين

2026-11-18 18:40 4506
اللجنة العليا لإصلاح القطاع الأمني تعقد اجتماعاً وتتخذ جملة إجراءات لحماية النفط

اللجنة العليا لإصلاح القطاع الأمني تعقد اجتماعاً وتتخذ جملة إجراءات لحماية النفط

2026-11-18 18:38 4523
الدولار يغلق فوق 170 ألف دينار في الأسواق العراقية

الدولار يغلق فوق 170 ألف دينار في الأسواق العراقية

2026-11-18 17:38 4204
مرصد يقدر خسائر الزراعة بالعراق: أكثر من مليار دولار

مرصد يقدر خسائر الزراعة بالعراق: أكثر من مليار دولار

2026-11-18 15:50 9238
الزيدي يوجه باستبدال القوات الماسكة للأرض في جرف الصخر بمحافظة بابل

الزيدي يوجه باستبدال القوات الماسكة للأرض في جرف الصخر بمحافظة بابل

2026-11-18 15:31 8922
مستشار حكومي يدعو لإصدار الدينار الإلكتروني ويكشف فوائده للإقتصاد العراقي

مستشار حكومي يدعو لإصدار الدينار الإلكتروني ويكشف فوائده للإقتصاد العراقي

2026-11-18 13:28 7105
تحطم مروحية بلاك هوك أردنية خلال تمرين عسكري والجيش يباشر التحقيق

تحطم مروحية بلاك هوك أردنية خلال تمرين عسكري والجيش يباشر التحقيق

2026-11-18 12:31 9508
ترامب يصل إلى الصين عشية القمة التاريخية مع شي وبوتين

ترامب يصل إلى الصين عشية القمة التاريخية مع شي وبوتين

2026-11-18 12:19 7473
الدولار يتراجع في بغداد وأربيل بعد ارتفاعات متتالية بالأسواق

الدولار يتراجع في بغداد وأربيل بعد ارتفاعات متتالية بالأسواق

2026-11-18 11:41 6598
النفط يتراجع عالمياً مع ارتفاع المخزونات الأمريكية

النفط يتراجع عالمياً مع ارتفاع المخزونات الأمريكية

2026-11-18 11:01 5982
عالمياً... الذهب يهبط لأدنى مستوى منذ أكثر من عام

عالمياً... الذهب يهبط لأدنى مستوى منذ أكثر من عام

2026-11-18 09:01 5568