قوباد تاڵه‌بانی پێشوازیكرد له ئان‌و سارێلا باڵیۆزی نوێی فینلاند له عێراق
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم داوا له فینلاند ده‌كات، یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بدات له بواری تواناسازی ژنان و به‌هێزتركردنی پێگه‌ی ژنان له كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن تا پێگه‌ی ژن له سیاسه‌ت و بازاڕ و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا به‌هێزتر ببێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانی پێشوازیكرد له ئان‌و سارێلا باڵیۆزی نوێی فینلاند له عێراق و له كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا چه‌ند پرسێكی جێگه‌ی بایه‌خی هه‌ردولا تاوتوێكران.
له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چو، قوباد تاڵه‌بانی پیرۆزبایی له ئان‌و سارێلا كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك باڵیۆزی نوێی فینلاند له عێراق و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركه‌كه‌یدا.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران سوپاسی هاوكارییه‌كانی حكومه‌تی فینلاندی كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان كه له ماوه‌ی ساڵانی رابردودا و به تایبه‌تیش له كاتی شه‌ڕی داعشدا راهێنانیان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردوه.
