المطلع
عاجل

post-image

قوباد تاڵه‌بانی داوایكرد توركیا ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕوی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانیدا بكاته‌وه‌


23:39 كوردستان
2025-07-17
73463

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق، داوایكرد توركیا ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕوی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانیدا بكاته‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌رێكه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداش ده‌ڵێت، "رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردولا له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه‌ و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم هه‌نگاوێكی گرنگه‌".

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ قوباد تاڵه‌بانی پێشوازیكرد له‌ ئانل بۆرا ئینان باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق و له‌ كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ تاوتوێ كران.
له‌ ته‌وه‌رێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌ ئاماده‌بونی ئه‌رمان تۆبجو كونسوڵی گشتیی توركیا له‌ هه‌رێم به‌ڕێوه‌چو، باس له‌ دواین به‌ره‌وپێشچونه‌كانی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا كرا، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران پرۆسه‌ی چه‌كدانانی په‌كه‌كه‌ی به‌ هه‌نگاوێكی مێژویی ناوبرد و هیوای خواست هه‌نگاوه‌كانی دیكه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی به‌ سه‌ركه‌وتویی به‌ڕێوه‌بچێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا جه‌ختیكرده‌وه‌، له‌سه‌ر پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ پرۆسه‌كه‌ و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی ده‌ربڕی بۆ هه‌مو جۆره‌ هاوكارییه‌ك بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ كێشه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی كرا و قوباد تاڵه‌بانی داوایكرد توركیا ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕوی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانیدا بكاته‌وه‌.
له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدای له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه‌ و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی به‌ هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا زانی و رایگه‌یاند، "هه‌رێمی كوردستان خوازیاره‌ هه‌مو كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌پێی ده‌ستور چاره‌سه‌ر بكات".

هاوكات، باڵیۆزی توركیا خۆشحاڵی خۆی له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌ربڕی و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌‌غدا به‌ره‌وپێشچونی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

السجن 7 سنوات بحق النائبة أشواق سالم حسن بجريمة الكسب غير المشروع

السجن 7 سنوات بحق النائبة أشواق سالم حسن بجريمة الكسب غير المشروع

2026-09-23 14:10 1865
السجن 7 سنوات بحق عالية نصيف وإلزامها برد أكثر من 61 مليار دينار

السجن 7 سنوات بحق عالية نصيف وإلزامها برد أكثر من 61 مليار دينار

2026-09-23 13:46 2421
دولة القانون: سيعلن في 30 أيلول عن سقف زمني وبرنامج بشأن حصر السلاح

دولة القانون: سيعلن في 30 أيلول عن سقف زمني وبرنامج بشأن حصر السلاح

2026-09-23 13:07 1923
صعود جديد لأسعار الذهب المحلي والأجنبي في الأسواق العراقية

صعود جديد لأسعار الذهب المحلي والأجنبي في الأسواق العراقية

2026-09-23 12:30 2415
الدولار ينخفض قليلاً في أسواق بغداد وأربيل

الدولار ينخفض قليلاً في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-23 11:22 3281
المالية تباشر بتمويل رواتب الموظفين لشهر أيلول

المالية تباشر بتمويل رواتب الموظفين لشهر أيلول

2026-09-23 11:20 4029
الأنواء: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

الأنواء: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

2026-09-23 09:18 4598
الناطق باسم الحكومة يعلن لقاءً مرتقباً بين الزيدي وترامب بجدول اقتصادي

الناطق باسم الحكومة يعلن لقاءً مرتقباً بين الزيدي وترامب بجدول اقتصادي

2026-09-23 00:37 6378
الزيدي والشرع يتباحثان حول العلاقات الثنائية والتهدئة بالمنطقة

الزيدي والشرع يتباحثان حول العلاقات الثنائية والتهدئة بالمنطقة

2026-09-23 00:33 5797
الزيدي يستعرض بنيويورك مسار الإصلاحات الاقتصادية وتوفير بيئة استثمارية جاذبة

الزيدي يستعرض بنيويورك مسار الإصلاحات الاقتصادية وتوفير بيئة استثمارية جاذبة

2026-09-22 22:31 5910
السعودية تنفي التسبب بارتفاع تكاليف نقل النفط العراقي وتؤكد: الأسباب أمنية

السعودية تنفي التسبب بارتفاع تكاليف نقل النفط العراقي وتؤكد: الأسباب أمنية

2026-09-22 21:04 6700
أردوغان: ندعم جهود الحكومة العراقية لتعزيز سلطة الدولة وتعزيز الاستقرار

أردوغان: ندعم جهود الحكومة العراقية لتعزيز سلطة الدولة وتعزيز الاستقرار

2026-09-22 20:11 6083
مع إغلاق البورصات.. أسعار الدولار تتراجع في بغداد و أربيل

مع إغلاق البورصات.. أسعار الدولار تتراجع في بغداد و أربيل

2026-09-22 18:23 7389
اختتام الجولة الثالثة من الدوري العراقي الممتاز بانتصارين وثلاثة تعادلات

اختتام الجولة الثالثة من الدوري العراقي الممتاز بانتصارين وثلاثة تعادلات

2026-09-22 18:18 7469
الأمم المتحدة تدعو لخفض التصعيد بالشرق الأوسط وضمان حرية الملاحة البحرية

الأمم المتحدة تدعو لخفض التصعيد بالشرق الأوسط وضمان حرية الملاحة البحرية

2026-09-22 18:17 5967
ترامب: سنتوصل إلى صفقة مع إيران بعد الانتخابات النصفية في أمريكا

ترامب: سنتوصل إلى صفقة مع إيران بعد الانتخابات النصفية في أمريكا

2026-09-22 18:13 5071
دبلوماسية الحبل المشدود: أين تقف بغداد من عواصف الإقليم؟

دبلوماسية الحبل المشدود: أين تقف بغداد من عواصف الإقليم؟

2026-09-22 18:09 10237
رويترز: الحوثيون يسعون لعزل المندب وترامب يتجنب تقديم دعم عسكري

رويترز: الحوثيون يسعون لعزل المندب وترامب يتجنب تقديم دعم عسكري

2026-09-21 22:41 8736