قوباد تاڵه‌بانی: له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان لێپرسینه‌وه له حكومه‌تی داهاتو بكرێت
قوباد تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه رایگه‌یاند، پێویسته لایه‌نه عێراقییه‌كان رێككه‌وتنێكی توكمه بكه‌ن و له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ نه‌كردنیشیدا، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێككه‌وتنه لێپرسینه‌وه له حكومه‌تی داهاتو بكرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی کەدەستی موتەڵع کەوتووە، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، قوباد تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كه به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای حزبه‌كه له به‌غدایه، لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبوه‌ته‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاڵوگۆڕی بیروڕاکراوه لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوی عێراق. وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، هەردولا هاوڕابون كه پێویستە هەمو لایەنە عێراقییەکان لە پێکهاتە جیاوازەکان پێکەوە کاربکەن بۆ پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن و بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق، بە جۆرێک کە جێی رەزامەندیی هەمو پێکهاتەکانی عێراق بێت.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەداوه "یەکێتی پێیوایە چارەسەری زۆربەی کێشەکانی عێراق، لەناویشیاندا کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە پابەندبون بە دەستور و جێبەجێکردنی هەمو مادەکانی دەستوردایە."
هه‌روه‌ها جەختیشی کردۆتەوە لەسەر پێویستیی رێککەوتنێکی تۆکمەی نێوان لایەنە عێراقییەکان، بە جۆرێک کە لە ئەگەری جێبەجێنەکردنیدا، لەسەر بنەمای ئەو رێککەوتنە لێپرسینەوە لە حکومەتی داهاتو بکرێت.
