قوباد تاڵه‌بانی: یه‌كێتی ئاماده‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی رایگه‌یاند، یه‌كێتی ئاماده‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی راسته‌قینه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ندرۆ بیزڵی، كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێم كۆبوه‌وه و پێكه‌وه چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هه‌ردولایان تاوتوێ كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له زیانه‌كانی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و ئیداره‌ی گه‌رمیان كرا. كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا هاوخه‌می خۆی بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاری قوربانیان و زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه ده‌ربڕی. جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌مو رێوشوێنێكی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و هه‌نگاوی پێویستیش ده‌گرنه‌به‌ر بۆ رێگریكردن له دوباره‌بونه‌وه‌ی روداوی هاوشێوه له داهاتودا.
له ته‌وه‌رێكیتری كۆبوه‌نه‌وه‌كه‌دا، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، باس له پیكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی هه‌رێم كرا. له‌مباره‌یه‌ه‌وه، قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختیكرده‌وه "یه‌كێتی ئاماده‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپی هاوبه‌شیی راسته‌قینه كه به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی هه‌مو كوردستان بكات".
سه‌باره‌ت به پیكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی عێراقیش، قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به سه‌ردانه‌كه‌ی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ری وه‌فدی باڵای یه‌كێتی كرد بۆ به‌غدا و رایگه‌یاند "له سه‌ردانه‌كه‌دا دید و به‌رنامه‌ی یه‌كێتیمان بۆ لایه‌نه عێراقییه‌كان رون كردوه‌ته‌وه و جه‌ختمان كردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر پێویستیی پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز كه بتوانێت كێشه‌كانی عێراق و له‌ناویشیاندا كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به لێكتێگه‌یشتن و به‌پێی ده‌ستور چاره‌سه‌ر بكات."
