قوباد تاڵەبانی بۆ نوری مالیکی: یەکێتی ئامادهیه بۆ هەمو جۆرە هاوکارییەک لەگەڵ لایەنەکان
قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یهكێتی لهگهڵ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبوەوە و ڕایگهیاند، یەکێتیی ئامادهیه بۆ هەمو جۆرە هاوکارییەک لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەوەی هەرچی زوتر رێککەوتنێکی تۆکمە و گشتگیر بکرێت لەسەر چۆنییەتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتو.
نوسینگهی قوباد تاڵهبانی ئهمڕۆ دوشهممه له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، قوباد تاڵهبانی له شاری بهغدا لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبوەوە و باس لە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوی عێراق کرا و هەردولا هاوڕابون لەسەر پێویستیی دروستکردنی کۆدەنگی لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی هەمو پێکهاتەکانی عێراق بۆ ئەوەی حکومەتێکی بەهێز و کارا پێکبهێنرێت کە جێی رەزامەندیی هەمو پێکهاتەکان بێت.
تاڵهبانی له كۆبونهوهكهدا ئامادەیی یەکێتیی دەربڕی بۆ هەمو جۆرە هاوکارییەک لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەوەی هەرچی زوتر رێککەوتنێکی تۆکمە و گشتگیر بکرێت لەسەر چۆنییەتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتو.
بهگوێرهی ڕاگهیهندراوی كۆبونهوهكه، نوری مالیکی رۆڵ و پێگەی مام جەلالی بیرهێنایەوە کە چۆن لەپێناو بەرژەوەندی گشتییدا ناوماڵی کورد و هەمو عێراقییەکانی رێکدەخستەوە و بە گرنگی زانی لەم قۆناغەشدا هەمان سیاسەتی مام جەلال جێبەجێ بکرێت بۆ دروستکردنی کۆدەنگی و پێکهێنانی حکومەتی داهاتو.
