قوباد تاڵەبانی: لایەنە عێراقییەکان بە ئاشكرا باسی دەکەن کە سەرۆک بافڵ رێک هەمان رێچکەی سەرۆک مام جەلالی گرتوەتەبەر
قوباد تاڵەبانی، جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، یەکێتی و سەرۆک بافڵ لە سێ ساڵی رابردودا زۆر هەنگاوی گەورەیان ناوە و متمانە و زەمینەی باشیان رەخساندوە، دهشڵێت، "تێدەگەین کە لە روی سیاسییەوە ناتوانن دانی پێدابنێن، بەڵام هەر هەمو لایەنەکان دەزانن ئەو لێکتێگەیشتن و رێککەوتنەی ئێستا لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە بۆ ناردنی موچە".
قوباد تاڵەبانی له وتارێكدا لە كەمپەینی هەڵبژاردنی یهكێتی لە كەسنەزان، ڕایگهیاند، "تێدەگەین کە لە روی سیاسییەوە ناتوانن دانی پێدابنێن، بەڵام هەر هەمو لایەنەکان دەزانن ئەو لێکتێگەیشتن و رێککەوتنەی ئێستا لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە بۆ ناردنی موچە، دەرەنجامی هەوڵ و گفتوگۆ بەردەوامەکانی سەرۆک بافڵە لە بەغدا".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "لایەنە عێراقییەکان بە ئاشكرا باسی دەکەن کە سەرۆک بافڵ رێک هەمان رێچکەی سەرۆک مام جەلالی گرتوەتەبەر و دەیەوێت کێشەکانی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە چارەسەر بکات".
قوباد تاڵهبانی وتیشی، "یەکێتی و سەرۆک بافڵ لە سێ ساڵی رابردودا زۆر هەنگاوی گەورەیان ناوە و متمانە و زەمینەی باشیان رەخساندوە بۆ چارەسەری بنەڕەتیی کێشەکان، هەربۆیە لەم هەڵبژاردنەدا زۆر گرنگە پێگەی یەکێتی بەهێزتر بکرێت تا بە دەستێکی پڕ و هێزێکی زیاترەوە هەنگاوبنێین بەرەو رێککەوتنی کۆتایی".
