المطلع
عاجل

post-image

كارمەندانی تەندروستی:چیتر بەرگەی ئەو قەیرانە ناگرین و سێکتەری تەندروستی بەجێدەهێڵین


00:05 كوردستان
2024-01-31
56674

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لقی سلێمانی رایگەیاند، حکومەتی هەرێم رۆڵی پێزانینی نییە بۆ کارمەندانی تەندروستی، تاوەکو سەرەتای هەفتەی داهاتو بەردەوام دەبن لە خزمەتکردنی نەخۆشەکان، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوەوە بەرگەی ئەو قەیرانە ناگرن و سێکتەری تەندروستی بەجێدەهێڵن و هەمو حاڵەتێکی نەخوازراویش دەخەنە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
 


 

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لقی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویان کردەوە، ئاشکرایە قەیرانی دارایی بە گشتی تەنگی بە هەموان هەڵچنیەوە و بە ئەستەم دەتوانرێت بەردەوام ببدرێت بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی، دواکەوتنی موچە و پێنەدانی سێ مانگی دیکە لە موچەی ساڵی 2023 هێندەی تر ژیان و گوزەرانی کارمەندانی تەندروستی قورستر کردوە.
 


ئاماژە بەوەشکراوە، دەستخۆشی لە کارمەندانی تەندروستی دەکەن کە تاوەکو ئێستا بەردەوامن لە خزمەتی نەخۆشەکان و هاوڵاتیانی هەژار و بەش مەینەیتی شاری سلێمانی وەک ئەرکێکی مرۆڤایەتی و ئاینی و پیشەیی.

ئەوەشخراوەتەڕو، لە کاتێکدا زۆربەی نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکان چەند شار و شارۆچکەیەکی دەوروبەر بایکۆتیان کردوە و نەخۆشەکانیان رو لە شاری سلێمانی دەکەن، هێندەی تر ئەرکی سەر شانی کارمەندانی تەندروستی سلێمانی قورستر بوە، زیاتر لە 40 رۆژە زۆربەی پزیشکەکان دەوامیان جێهێشتوە.

لە راگەیەنراوی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی باس لەوەشکراوە، هێشتا حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی هیچ پێزانینێکیان نییە بۆ رۆڵی گرنگی کارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەران و چینی و توێژەکانی دیکە، لە کۆتا هەوڵیاندا لە پەیکەری بەرێوەبەردنی وەزارەتی تەندروستی و بەرێوەبەرایەتییە تەندروستییەکاندا کارمەندانی تەندروستییان سڕیوەتەوە و دەیانەوێت هێندەی تر سەنگ و پێگەیان لاوازتر بکەن
ئەوەش ئاشکراکراوە، بەردەوام دەبن لە خزمەتی نەخۆش و هاوڵاتیانی هەژار و فەرمانبەرانی بێ موچە و کاسبکارانی بێ کەسابەت تاوەکو سەرەتای هەفتەی داهاتو، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوەوە توانای بەرگەگرتنیان نامێنێت و ناچار دەبن سێکتەری تەندروستی بەجێبهێڵن.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

أسعار الدولار تسجل ارتفاعاً في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

أسعار الدولار تسجل ارتفاعاً في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

2026-08-10 17:31 465
الرئيس الإيراني: المرشد الأعلى يتمتع بصحة وسلامة جسدية تامة

الرئيس الإيراني: المرشد الأعلى يتمتع بصحة وسلامة جسدية تامة

2026-08-10 16:54 1010
الحشد يكشف تفاصيل إغلاق المقارّ الوهمية ويُحذّر من انتحال اسمه

الحشد يكشف تفاصيل إغلاق المقارّ الوهمية ويُحذّر من انتحال اسمه

2026-08-10 15:02 2196
السجن 18 عاماً بحق منتحل صفة موظف في القضاء الأعلى بالنجف

السجن 18 عاماً بحق منتحل صفة موظف في القضاء الأعلى بالنجف

2026-08-10 14:07 7259
تدمير 8 مضافات إرهابية في كركوك

تدمير 8 مضافات إرهابية في كركوك

2026-08-10 13:55 2074
موقف حكومي حاسم بشأن القصف الأخير والرواتب و السلاح وزيارة الزيدي السعودية

موقف حكومي حاسم بشأن القصف الأخير والرواتب و السلاح وزيارة الزيدي السعودية

2026-08-10 13:20 2342
طهران: ندعو دول المنطقة إلى تعزيز العلاقات والثقة والأمن

طهران: ندعو دول المنطقة إلى تعزيز العلاقات والثقة والأمن

2026-08-10 12:24 3606
مخدرات البصرة تفكك 14 شبكة وتوقع بـ119 متهما خلال تموز

مخدرات البصرة تفكك 14 شبكة وتوقع بـ119 متهما خلال تموز

2026-08-10 11:36 2690
الداخلية تعلن إجراءات أمنية مشددة تشمل السلاح والمقرات والمسيرات

الداخلية تعلن إجراءات أمنية مشددة تشمل السلاح والمقرات والمسيرات

2026-08-10 11:29 2878
طقس العراق.. استمرار ارتفاع درجات الحرارة خلال الأسبوع الحالي

طقس العراق.. استمرار ارتفاع درجات الحرارة خلال الأسبوع الحالي

2026-08-10 10:08 15340
أسعار الذهب تتراجع بفعل جني الأرباح وترقب بيانات التضخم الأميركية

أسعار الذهب تتراجع بفعل جني الأرباح وترقب بيانات التضخم الأميركية

2026-08-10 09:28 3984
أسعار النفط ترتفع وسط ترقب لحسم اتفاق مضيق هرمز

أسعار النفط ترتفع وسط ترقب لحسم اتفاق مضيق هرمز

2026-08-10 08:41 3264
حزمة قرارات حكومية تخص قطاعات السكن والكهرباء والزراعة بالمحافظات

حزمة قرارات حكومية تخص قطاعات السكن والكهرباء والزراعة بالمحافظات

2026-08-09 21:59 33388
"المطلع" تنشر قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

"المطلع" تنشر قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-08-09 20:07 5859
مصدر: اعتقال مديري بلدية الخضر السابق والأسبق في المثنى

مصدر: اعتقال مديري بلدية الخضر السابق والأسبق في المثنى

2026-08-09 19:36 30080
العمل تعلن تخصيص درجات وظيفية بالداخلية والدفاع للأيتام بالدور الإيوائية

العمل تعلن تخصيص درجات وظيفية بالداخلية والدفاع للأيتام بالدور الإيوائية

2026-08-09 19:34 9160
الصادقون تطالب بشكوى دولية واستدعاء سفيري أمريكا والسعودية بعد استهداف الحشد

الصادقون تطالب بشكوى دولية واستدعاء سفيري أمريكا والسعودية بعد استهداف الحشد

2026-08-09 17:28 6525
مصدر: القبض على مدير عام الشركة العامة للسيارات هاشم السوداني

مصدر: القبض على مدير عام الشركة العامة للسيارات هاشم السوداني

2026-08-09 15:56 13302