كاره‌بای هەرێم: دۆخی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ ئاسایی بوه‌وه
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم رایگه‌یاند، دۆخی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ ئاسایی بوه‌وه ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، تیمه‌كانی كاره‌بای سلێمانی، دوا كیشه‌ی هێڵی 33 كه‌ی ڤی چه‌مچه‌ماڵ-شۆڕ‌شیان چاره‌سه‌ركرد.
وه‌زاره‌ته‌كه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دۆخی کارەبای چەمچەماڵ ئاسایی بوەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، تیمەکانی کارەبای سلێمانی لە دوا قۆناغدا، بە گۆڕینی دو سێت فنجان و دو جەمپەر لەگەڵ دو سێت بازباڕ، دوا کێشەی هێڵی 33 كەی ڤیی چەمچەماڵ - شۆڕش'یان چارەسەر کرد و دۆخی کارەبای ناوچەکە بەتایبەتی ناحیەی ئاشتی بەتەواوەتی ئاسایی بوه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی، ئەمڕۆ، بۆ دوەم رۆژ دوای کارکردنێکی قورس لەلایەن هۆبەی چاکسازیی هێڵەكان و ئامێرەكانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی کارەبای سلێمانی، کێشەی هێڵی 33 كەی ڤی چەمچەماڵ-شۆڕ‌شیان چارەسەرکرد کە بریتیبو لەگۆڕینی دو سێت فنجان و دو جەمپەر لەگەڵ دو سێت بازباڕ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، بەمەش هەردو لاینی هێڵەكە گەڕایەوە دۆخی ئاسایی خۆی و کارەبا بۆ تەواوی ناحیەی شۆڕش گەڕایەوە.
